پەکەکە گیانلەدەستدانی سێ گەریلای لە قەندیل راگەیاند
رووداو - هەولێر
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) كه باڵی سه‌ربازیی پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) یه رایگه‌یاند، بەهۆی بۆمبارانەکانی سووپای تورکیاوە سێ گەریلا لە قەندیل گیانیان لەدەستداوە.
هەپەگە رایگەیاند، کاژێر 6:30ـی سەرلەبەیانی رۆژی 29ـی ئایاری 2019 فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بۆردوومانی سنووری گوندی گلهها و گردی جه‌هه‌ننه‌می زاپیان كرد، لە ئەنجامدا سێ گەریلا گیانیان لەدەستدا.
بە پێی راگەیێندراوەکە، رۆژی 26ـی ئایاریش كاژێر 6:45 فڕۆكه جه‌نگییه‌كان بۆردومانی ناوچه‌ی گۆلكای سه‌ر به هه‌رێمی مهتینانیان كردووە، بەڵام لەبارەی زیانەکانی بۆردوومانی رۆژەکانی 26ـی ئایار هیچ شتێک باس نەکراوە.
هەروەها میدیای پەکەکە دەڵێت، بۆردوومانەکەی سووپای تورکیا لە رێگەی 30 هەلی کۆپتەر و فڕۆکەی جەنگییەوە بووە و دوای بۆردومانەکەش سووپای تورکیا هێزی سەربازى لەسەر چیای شەکیف دابەزاندووە.
هاوکات، وەزارەتی بەرگری تورکیا کوشتنی دوو سەربازی سوپای وڵاتەکەی لە ئۆپەراسیۆنەکەدا راگەیاندووە.
ئیحسان چەلەبی، بەڕێوەبەری شارۆچکەی سیدەکان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند "سووپای تورکیا بۆردوومانی چیاکانی شاکێو، شاخی دێلی و چەند شوێنێکی دیکەی لە ناوچەی سیدەکان دەستپێکردووە، جوڵەی بە هێزەکانی کردووە بەرەو خواکوڕک و چەند ناوچەیەکی دیکە، ئەوەش ترس و دڵەڕاوكێی لای هاونیشتیمانییانی ناوچەکە دروستکردووە".
هاوکات کامەران حەسەن، قایمقامی ماوەت بە رووداوی راگەیاند "بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە (28-5-2019) لە کاژێر 8:00ـەوە تاوەکو 9:00ـی بەیانی، فڕۆکە جەنگیەکانی تورکیا سێ‌جار دۆڵی کوێرەکانی بناری شاخی ئاسۆسیان لە ناوچەی شارباژێر لە ماوەت بۆمبارانکرد، بەڵام زیانی گیانی بەدواوە نەبووە".
ئەمە لە کاتێکدایە وەزیری بەرگریی تورکیا رایگەیاندووە "لەلایەن سەربازانمانەوە ئەشکەوت و پەناگەی گەریلاکانی پەکەکە لەناو دەبرێن".
خولوسی ئاكار، وەزیری بەرگریی تورکیا لە میانی كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ فه‌رمانده سه‌ربازییه‌كانی سووپای توركیا له باره‌گای فه‌رمانده‌یی ئۆپه‌راسیۆنه سه‌ربازییه‌كان رایگه‌یاند، "لەلایەن سەربازانمانەوە ئەشکەوت و پەناگەی گەریلاکانی پەکەکە لەناو دەبردرێن".
ئاكار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، تاوەکو ئه‌و كاته‌ی مه‌ترسییه‌كان بۆ سه‌ر سنووره‌كانی توركیا كۆتاییان پێدێت ئۆپه‌راسیۆنه‌كان به‌رده‌وامده‌بن.
وەزیری بەرگریی تورکیا باسی لەوە کرد "له‌گه‌ڵ ته‌واوكردنی ئۆپه‌راسیۆنی چڕنووک، ئامانجمان ئه‌وه‌یه هه‌ڕه‌شه‌ی تیرۆر، كه تاوه‌كو ئێستاش بوونی هه‌یه، له‌و ناوچه‌یه‌وه بۆ سه‌ر وڵاته‌كه‌مان به ته‌واوه‌تی نه‌هێڵین".