سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی: ئەمساڵی خوێندنی خوێندکاران نافەوتێت
رووداو- هەولێر
سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی لە پارێزگای سلێمانی خوێندکارانی زانکۆکەی دڵنیادەکاتەوە کە ئەمساڵی خوێندنیان نافەوتێت و دەڵێت، رۆژی یەکشەممە رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵایان بۆ تەواوکردنی خوێندن پێدەگات.
دکتۆر مەریوان ئەحمەد رەشید، سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، ئەوان سیستەمی بۆڵۆنیا لە زانکۆکەیاندا جێبەجێدەکەن، بەڵام بە پشتبەستن بە رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان رێگە نادەن ساڵی خوێندنی 2019-2020ـی خوێندکاران بفەوتێت.
دکتۆر مەریوان ئەحمەد ئاماژەی بەوەکرد، چاوەڕێ دەکەن رۆژی یەکشەممەی داهاتوو رێنماییەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵایان بە تەواوی بگاتە دەست و ئەوانیش بۆ تەواوکردنی ساڵی خوێندنی ئەمساڵ جێبەجێیان دەکەن.
سەرۆکی زانکۆی گەشەپێدانی مرۆیی گوتی، "خوێندکاران و قوتابیانمان دڵنیا دەکەینەوە، ئەوانەی کە سێمستەرەکانیان خوێندووە و نمرەیان هەیە، ئەوا بەگوێرەی ئەو رێنماییانەی وەزارەت مامەڵەیان لەگەڵ دەکەین و هیچ گرفتێکیان نابێت، تەنیا سێمستەری دوو نەبێت کە خوێندکاران نەیانخوێندووە و ئەوەش بەگوێرەی رێنماییەکان بەسەر سێمستەرەکانی دیکەدا دابەشی دەکەین. واتە رۆژی یەکشەممە بڕیاری تەواو دەدرێت، ئەوەش دوای ئەوەی رێنماییەکان بە وردی لەلایەن وەزارەتەوە دەگەن".
رۆژی سێشەممەی رابردوو د. ئارام محەممەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان هەڵوەشاندنەوەی تاقیکردنەوەکانی کۆتایی ساڵی خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگەکانی راگەیاند و گوتی، بڕیارەکە زانكۆ و پەیمانگە تایبەتەكانیش دەگرێتەوە.
لەبارەی سیستەمی ساڵانە و سیستەمی کۆرسات، وەزارەتی خوێندنی باڵا دەڵێت، "ئەو خوێندكارانەی كە لە ئەنجامەكانی تێرمی یەكەم دەرنەچوون یاخود تاقیكردنەوەیان نەكردووە، ئەوا زانكۆكان لەڕێگەی راپۆرتی زانستی یاخود هەر میكانیزمێكی دیکەی گونجاو هەڵسەنگاندن ئەنجام دەدەن، بەبێ ئەوەی خوێندكاران بگەڕێنەوە نێو كامپەسی زانكۆكان".
وەزارەتی خوێندنی باڵا ئاماژەی بەوەشکردووە، هەموو بەشەكان (زانستییەكان و مرۆڤایەتییەكان) ئەنجامی تێرمی یەكەمیان بۆ هەژماردەكرێت بۆ مەبەستی دەرچوون یان دەرنەچوونی ساڵی خوێندنی 2019 بۆ 2020.
دەقی بڕیارەکانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و تووێژینەوەی زانستی:
بڕگەی یەکەم: ئەو زانکۆیانەی کە پەیڕەوی بۆڵۆنیا پرۆسێس دەکەن بەم شێوەیەی خوارەوە بڕیاردرا:
ئەژمارکردنی هەمو ئەو کریدیتانەی کە خوێندراوەو تاقیکردنەوەی تێدا ئەنجام دراوە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠).
ئەو کریدیتانەی کە نەخوێندراوە ئەوا دابەش دەکرێت بەسەر سیمیستەرەکانی داهاتوو لە ساڵی خوێندنی (٢٠٢٠-٢٠٢١) و لە سیمیستەرەکانی ساڵانی داهاتو دەخوێندرێت، چونکە بە گوێرەی سیستمی بۆڵۆنیا ئەم جۆرە گۆڕانکاریانە ڕێگەپێدراوە بە پێی بنەماکانی کۆکردنەوەی کریدیت.
بڕگەی دووەم: سیستەمی ساڵانەو سیستەمی کۆرسات: بەم شێوەی خوارەوە جێبەجێ دەکرێت:
هەمو بەشەکان (زانستییەکان و مرۆڤایەتییەکان) ئەنجامی تێرمی یەکەمیان بۆ ئەژمار دەکرێت بۆ مەبەستی دەرچون یان دەرنەچونی ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠).
هەمو بەشەکان (زانستییەکان و مرۆڤایەتییەکان) ئەنجامی تێرمی یەکەمیان بۆ ئەژمار دەکرێت بۆ مەبەستی دەرچون یان دەرنەچونی ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠).
ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە لە ئەنجامەکانی تێرمی یەکەم دەرنەچون یاخود تاقیکردنەوەیان نەکردوە، ئەوا زانکۆکان لە ڕێگەی ڕاپۆرتی زانستی یاخود هەر میکانیزمێکی تری گونجاو هەڵسەنگاندن ئەنجام ئەدەن، بەبێ ئەوەی قوتابیان و خوێندکاران بگەڕێنەوە نێوکامپەسی زانکۆکان.
ئەو قوتابی و خوێندکارانەی کە بەئەنجامەکانی تێرمی یەکەم دەرچون ئەوا سەرپشکن کە دوبارە بەشداربن لەو هەڵسەنگاندنەی کە بە ڕاپۆرت و میکانیزمەکانی تر ئەنجام ئەدرێت، ئەگەر خوێندکارێک بیەوێت نمرەکانی بەرزبکاتەوە لە پێناو پاراستنی کێبڕکێی زانستی.
سەبارەت بە توێژینەوەی دەرچونی قۆناغە کۆتاییەکان ئەوا نمرەکان دابەش دەکرێت لە نێوان مامۆستای سەرپەرشتیار و یەک مامۆستای تری هاوپسپۆر کە هەڵسەنگاندن بۆ توێژینەوەکە ئەنجام ئەدات.
سەبارەت بە قوتابیان و خوێندکارانی قۆناغی کۆتایی کۆلیجەکانی پزیشکی گشتی و پزیشکی ددان ئەوا دەنێردرێنە ناو نەخۆشخانەکان بۆ تەواوکردنی لایەنی پراکتیکی وانەکانیان و دواتر هەڵسەنگاندنیان بۆ ئەنجام ئەدرێت لەبری تاقیکردنەوەی کۆتایی ساڵی خوێندنی (٢٠١٩-٢٠٢٠).
بڕگەی سێیەم: بۆ جێبەجێکردنی ئەم بڕیارانەی سەرەوە دەسەڵات ئەدرێت بە زانکوکان بۆ دارشتنی وردەکاری جێبەجێکردن لەپێناو ڕەچاوکردن و پاراستنی جیاوازی و تایبەتمەندێتی نێوان زانکۆکان.
بڕگەی چوارەم: زانکۆ و پەیمانگە تایبەتەکانیش ئەم بڕیارانەی سەرەوە جێبەجێ دەکەن.
بڕگەی پێنجەم: سەبارەت بە قوتابیان و خوێندکارانی دبلۆمی باڵا و ماستەر و دکتۆرا ئەوا بەپێی بڕیارەکانی پێشو و پرۆگرامی خوێندنی خۆیان بەردەوام ئەبن.