لە هەرێمی کوردستان زیاتر لە سێ ملیۆن کەس کارتی بایۆمەترییان هەیە

رووداو دیجیتاڵ

زیاتر لە 21 ملیۆن کەس لە عێراق کارتی بایۆمەتریی دەنگدانیان هەیە، کە سێ ملیۆن و 47 هەزار و 875 یان لە هەرێمی کوردستانن. 
 
جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە 29ـی ئایاری 2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە 25ئاداری 2025 تاوەکو 28ـی ئایار، یەک ملیۆن و 641 هەزار و 128 کەس کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە یاخود نوێ کردووەتەوە. "ئێستا 21 ملیۆن و 24 هەزار و 66 کەس کارتی بایۆمەترییان هەیە."
 
بڕیارە 11ـی تشرینی دووەمی ئەم ساڵ، هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق بکرێت. گوتەبێژی کۆمیسیۆن گوتی، 29 ملیۆن کەس مافی دەنگدانی هەیە، بەڵام ئێستا زیاتر لە 21 ملیۆن کەس کارتی دەنگدانیان هەیە، "ئەوەی کارتی نەبێت ناتوانێت دەنگ بدات."
 
جومانە غەلای، گوتی، 25 ئاداری 2025 تاوەکو دوێنێ، لە هەرێمی کوردستاندا 265 هەزار و 943 کەس کارتی بایۆمەترییان دەرهێناوە یاخود نوێکردووەتەوە، "ئێستا سێ ملیۆن و 47 هەزار و 875 کەس کارتی بایۆمەترییان هەیە."
 
لە هەولێر 118 هەزار و 327 کەس کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە و دەرهێناوە، کۆی گشتیی یەک ملیۆن و 77 هەزار و 880 دەنگدەر لەو پارێزگایە کارتی بایۆمەترییان هەیە. 
 
لە سلێمانی 86 هەزار و 588 کەس کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە و دەرهێناوە، کۆی گشتی یەک ملیۆن و 193 هەزار و 729 دەنگدەر لەو پارێزگایە کارتی بایۆمەترییان هەیە. 
 
لە دهۆک 61 هەزار و 28 کەس کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە و دەرهێناوە، کۆی گشتیی 776 هەزار و 266 دەنگدەر لەو پارێزگایە کارتی بایۆمەترییان هەیە. 
 
لە کەرکووک 86 هەزار و 800 کەس کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە و دەرهێناوە، کۆی گشتیی 945 هەزار و 878 دەنگدەر لەو پارێزگایە کارتی بایۆمەترییان هەیە. 
 
لە نەینەوا 240 هەزار و 431 کەس کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە و دەرهێناوە، کۆی گشتیی دوو ملیۆن و 60 هەزار و 198 دەنگدەر لەو پارێزگایە کارتی بایۆمەترییان هەیە. 
 
لە دیالە 68 هەزار و 640 کەس کارتی بایۆمەترییان نوێکردووەتەوە و دەرهێناوە، کۆی گشتیی یەک ملیۆن و 39 هەزار و 881 دەنگدەر لەو پارێزگایە کارتی بایۆمەترییان هەیە.