هاتنی گەشتیاران بۆ گەلی شێرانە بۆ 35% بەرزبووەتەوە


رووداو - گەلی شێرانە

هاتنی گەشتیاران بۆ هاوینەهەواری گەلی شێرانە لە پارێزگای دهۆک بەڕێژەی 35% زیادبووە. 

جوانی سرووشت و فێنکی ئاو و هەواکەی سەرنجی گەشتیارانی بۆخۆی راکێشاوە. لە رۆژانی هەینی چوونی گەشتیاران لە باشوور و نێوەڕاستی عێراقەوە دەگاتە 9 هەزار کەس و ژمارەیەک پرۆژەی گەشتیاری و بازاڕ و رێستورانتیش تێیدا دروستکراوە.

هاوینەهەواری گەلی شێرانە 90 کیلۆمەتر لە پارێزگای دهۆک دوورە و لە رۆژانی ئاسایی زیاتر لە دوو هەزار کەس سەردانی ئەو شوێنە دەکەن.