ئەردۆغان پیرۆزبایی جەژنی قوربان لە نێچیرڤان بارزانی دەکات
رووداو دیجیتاڵ
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پەیوەندییەکی تەلەفۆنیی لە سەرۆککۆماری تورکیاوە پێگەیشتووە بەمەبەستی پیرۆزبایی جەژنی قوربان. سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیاش هەمان هەواڵی بڵاوکردووەتەوە.
بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29-06-2023 نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان به‌بۆنه‌ى جه‌ژنى قوربانه‌وه په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنیى له ره‌جه‌ب ته‌ييب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆکكۆمارى توركياوه پێگه‌يشتووە.
له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا، وەکو سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، ئه‌ردۆغان پيرۆزبایی جه‌ژنى قوربانى له نێچيرڤان بارزانى كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست، "هه‌روه‌ها له رێگه‌ى به‌ڕێزيانه‌وه پيرۆزبايى و هيواى سه‌ركه‌وتنى پێشكه‌ش به هه‌رێمى كوردستان كرد."
لاى خۆيه‌وه نێچيرڤان بارزانى، وێڕاى سوپاسگوزارى بۆ په‌يوه‌ندى و پيرۆزبایی ئه‌ردۆغان، پيرۆزبايى جه‌ژنى له سەرۆککۆماری تورکیا و گه‌لى توركيا كرد و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواستوون.
بەپێی راگەیێندراوەکەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، هه‌ردوولا هيوايان خواست جه‌ژن له‌گه‌ڵ خۆي‌دا خێر و خۆشى و ئاسووده‌يى بۆ هه‌موو لايه‌ك بهێنێت، هه‌روه‌ها بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش و په‌يوه‌ندييه‌كانى توركيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌نديى ته‌له‌فۆنيى نێوانيان بوو.
لە راگەیێندراوی سه‌رۆكایه‌تی په‌یوه‌ندییه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیادا هاتووە، له په‌یوه‌ندییه‌كه‌دا ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پیرۆزبایی جەژنی قوربانی لە نێچیرڤان بارزانی کردووە و "ئەردۆغان و بارزانی هیوایان خواستووه جه‌ژن؛ ئاشتی، خۆشگوزه‌رانی و به‌ره‌كه‌ت بۆ هه‌موو مرۆڤایه‌تی و له‌سه‌روویانه‌وه بۆ جیهانی ئیسلامیی بهێنێت."
رۆژی 3ی حوزەیرانی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەسەر بانگهێشتیی فەرمیی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەردانی ئەنقەرە کرد و بەشداریکرد لە رێوڕەسمی سوێندخواردن و دەستبەکاربوونی وەک سەرۆککۆماری تورکیا.
رەجەب تەیب ئەردۆغان لە ئێوارەخوانێکی تایبەتدا کە بۆ 21 سەرۆکی وڵاتان، 13 سەرۆکوەزیران، سەرۆکی پەرلەمانی 12 وڵات، 45 وەزیری دەرەوە و میوانە تایبەتەکانی رێکخستبوو، بەخێرهاتنێکی گەرمی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کرد و گوتی: "نێچیرڤان بارزانی دۆستمان لەنێوماندایە، بەتایبەت دەمەوێت بەخێرهاتنیان بکەم."