لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی هەڵەبجە – سەیدسادق کەسێک گیانی لەدەستدا

رووداو دیجیتاڵ 

بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە دەڵێت، لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە رێگەی هەڵەبجە – سەیدسادق ماتۆڕسوارێک گیانی لەدەستداوە.
 
بەڕێوەبەرایەتیی هاتووچۆی هەڵەبجە بەرەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 29ـی تەمموزی 2023 بڵاویکردەوە، رووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی توێتا کراون و ماتۆڕسکیلێك لە رێگەی نێوان هەڵەبجە - سەیدسادق، نزیك گوندی قاجر روویدا و بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕسکیلەکە گیانی لەدەستدا.
 
عەقید حەسەن عەبدوڵڵا، بەڕێوەبەری هاتووچۆی هەڵەبجە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رووداوەکە لە رێگەی هەڵەبجە – سەیدسادق روویداوە کە شەقامێکی جووت سایدە و پۆلیسی هاتووچۆ لێکۆڵینەوەی لە هۆکاری رووداوەکە دەستپێکردووە.
 
بەگوێرەی ئاماری هاتووچۆ، ساڵی رابردوو لە هەرێمی کوردستان 3 هەزار و 706 رووداوی هاتووچۆ روویانداوە؛ لە ئەنجامیاندا 445 کەس گیانیان لەدەستداوە و 7 هەزار و 250 کەسیش برینداربوون.