ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە خورماتوو تەقييەوە

رووداو- خورماتوو

ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگر لە خورماتوو تەقییەوە، دوای تەقینەوەكە و كۆبوونەوەی هاونیشتمانیانیش، چەكدارانی داعش بە هاوەن بۆردوومانی شوێنەكەیان كرد و بەهۆیەوە زیاتر لە 40 كەس بوونە قوربانی.

فارووق ئەحمەد، بەڕێوەبەری ئاسایشی گشتیی قەزای خورماتوو بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی 29ی ئاب، ئۆتۆمبێلێكی بارهەڵگری جۆری كیا لە نزیك گەڕەكی عەسكەری تەقییەوە، تەقینەوەكە هێزێكی پێشمەرگەی كردە ئامانج و بەهۆیەوە دوو پێشمەرگە برینداربوون".

فارووق ئەحمەد گوتیشی : "دوای كۆبوونەوەی هاونیشتمانیان لە شوێنی تەقینەوەكە، چەكدارانی داعش بە هاوەن بۆردوومانی شوێنەكەیان كرد، بەپێی زانیارییە سەرەتاییەكان بەهۆی بۆردوومانەكە 8 كەس كوژران و زیاتر لە 30 كەسی دیكەش برینداربوون".

زانیاری زۆرتر بڵاودەكەینەوە...