لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە سلێمانی دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسیش برینداربوون
رووداو دیجیتاڵ
لە دوو رووداوی هاتووچۆدا لە سنووری سلێمانی، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسیش برینداربوون.
رۆژی هەینی، 29ـی ئەیلوولی 2023، رائید بەهمەن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ لە دوو رووداوی هاتووچۆدا کە یەکێکیان لە گەڕەکی کوردسات بووە و ئەوی دیکەش لە رێگەی مێرگەپان، دوو کەس گیانیان لەدەستدا و 10 کەسیش برینداربوون".
بەهمەن عەبدوڵڵا گوتی، لە گەڕەکی کوردسات ئۆتۆمبێلێک شۆفێرەکەی کۆنترۆڵی لەدەستدا و خۆی کێشا بە سێ کەسی پیادەڕۆدا، لە ئەنجامدا دووانیان کە دایک و کچ بوون، گیانیان لەدەستدا و کەسەکەی دیکەش بریندارە.