هاونیشتمانییەک لە عومرە کۆچی دواییکرد
رووداو دیجیتاڵ
هاونیشتمانییەک، کە دانیشتووی شاری دهۆکە، لەکاتی بەجێهێنانی رێوڕەسمەکانی عومرەدا لە سعودیە کۆچی دواییکرد.
کاروان ستوونی، گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "هاونیشتمانییەکە ناوی (عەلی قاسم سمۆ)یە، لەدایکبووی ساڵی 1949یە و بەهۆی جەڵتەوە گیانی لەدەستداوە."
گوتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان گوتی، لەسەر داوای کەسوکارەکەی، ئەو هاونیشتمانییە لە شاری مەککە بەخاکدەسپێردرێت.
کاروان ستوونی ئاشکرای کرد، ئەم ساڵ تاوەکو ئێستا 8 هاونیشتمانی لەکاتی عومرەدا گیانیان لەدەستداوە.