وەزیری کولتووری ئێران و پارێزگاری سنە رێز لە هونەرمەند عوسمان هەورامی دەگرن
رووداو دیجیتاڵ
وەزیری کولتووری ئێران و پارێزگاری سنە لەگەڵ ژمارەیەک بەرپرسی دیکە، رۆژی سێشەممە 28-10-2025 لە شاری مەریوان رێزیان لە هونەر و پێگەی بەرزی هونەریی عوسمان هەورامی گرت.
پەیوەندییە گشتییەکانی پارێزگاریی سنە بڵاویکردەوە، لە دیدارەکەدا رێز لە ساڵانێک کار و هەوڵی هونەریی عوسمان هەورامی بۆ پاراستنی کولتوور و هونەری فۆلکلۆری کوردی گیراوە.
بەپێی ئەو ڤیدیۆیەی بڵاوکراوەتەوە، عەباس ساڵحی، وەزیری کولتووری ئێران دەڵێت: "ناوچەی هەورامان تەنیا سرووشتی جوانی نییە. لەگەڵ ئەو سرووشتە جوانەدا دەنگ و ئاوازساتی پێشکێشکردنی سوپاسنامە و رێزلێنان لە هونەرمەند عوسمان هەورامی.ی جوانیشی هەیە و عوسمان هەورامی یەکێک لە دەنگە ناوازەکانی ئەو ناوچەیەیە."
ئارەش لهۆنی، پارێزگاری سنەش دەڵێت: "لە ئاواز و میوزیکی هەوراماندا، چیدیکە کەسی وەک عوسمان هەورامی هەڵناکەوێتەوە".
ئەوە یەکەمجارە، بەرپرسانی حکومیی ئێران بە فەرمی سەردانی هونەرمەند عوسمان هەورامی دەکەن و رێز لە پێگە و توانای هونەری دەگرن.
عوسمان هەورامی کە بە عوسمان کێمنەییش ناسراوە ساڵی 1936 لە گوندی کێمنەی ناوچەی هەورامان و سەر بە شاری پاوە لەدایکبووە، ناسراوترین هونەرمەندی ناوچەی هەورامانە و رێزی زۆری لەنێو خەڵک و هونەرمەندان هەیە، بەڵام زیاتر لە 20 ساڵە بەهۆی نەخۆشییەوە گۆرانی ناڵێ.