لە سۆران 80 سمۆرە و 300 باڵندەی جۆراوجۆر ئازاد دەکرێن
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران دەڵێت، ئەمڕۆ چوارشەممە بازێکی دەگمەن، 80 سمۆرە و 300 باڵندەی جۆراوجۆر ئازاد دەکەن.
عەقید ئەمیر خۆشەوی عیسا، گوتەبێژی پۆلیسی دارستان و ژینگەی سۆران رۆژی چوارشەممە 29-11-2023 بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "ئەمڕۆ بازێکی دەگمەن، 80 سمۆرە و 300 باڵندەی جۆراوجۆر بۆ نێو سرووشتی خۆیان ئازاد دەکەینەوە."
عەقید ئەمیر گوتی، باڵندە و سمۆرەکان لەلایەن خێرخوازێکەوە لە بازاڕدا لە هاونیشتمانییان کڕدراونەتەوە بە مەبەستی ئازادکردنیان.
لە هەرێمی کوردستان راوکردنی باڵندە و ئاژەڵە کێوییەکان بەگوێرەی یاسا قەدەخەیە و سزای مادی و زیندانیی جۆراوجۆریان بۆ دانراوە.