سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتیی مەلای جزیری لە باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێ و سەرۆک بارزانی گوتارێک پێشکێش دەکات
رووداو دیجیتاڵ
چوارەمین سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتیی مەلای جزیری لە شاری جزیرێی سەر بە پارێزگای شرنەخی باکووری کوردستان بەڕێوەدەچێ. پارێزگاری هەولێر دەڵێ: "سەرۆک بارزانی گوتارێک پێشکێش دەکات."
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر کە لە باکووری کوردستانە، ئەمڕۆ شەممە بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سیمپۆزیەمی نێودەوڵەتیی مەلای جزیری کاژێر 10:00ـی ئەمڕۆ بە بەشداری سەرۆک بارزانی دەستپێدەکات."
پارێزگاری هەولێر لە جزیرێی باکووری کوردستانەوە بە رووداوی گوت: "زۆر خۆشحاڵین لە باکووری کوردستانین. بێگومان بەشداربوونی جەنابی سەرۆک گرنگیی خۆی هەیە، خەڵکی باکووری کوردستان و بەتایبەت خەڵکی جزیرێ دڵخۆشن کە سەرۆک و خۆشەویستی کوردستانییان سەرۆک بارزانی لێرەیە."
ئومێد خۆشناو ئاماژەی بەوەش کرد، "لە سیمپۆزیۆمەکەی ئەمڕۆدا، رێزدار جەنابی سەرۆک بارزانی گوتارێک پێشکێش دەکات."