کەرکووک؛ لە شەڕی پۆلیس و بازرگانانی مادەی هۆشبەر دا پۆلیسێک کوژرا
رووداو دیجیتاڵ
لە ئەنجامی رووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزەکانی پۆلیس و ژمارەیەک بازرگانی مادەی هۆشبەر لە سنووری کەرکووک، پۆلیسێک کوژرا و دوو پۆلیسی دیکەش بریندار بوون.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکووک، رۆژی دووشەممە، 29-12-2025، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "درەنگانی شەوی رابردوو لە گوندی بیرەسپان، لە کاتی ئاڵۆزی و رووبەڕووبوونەوەی نێوان هێزەکانیان و بازرگانانی مادەی هۆشبەر، پۆلیسێکی فەوجی سوات بە ناوی لەیس حیکمەت کوژراوە و دوو پۆلیسی دیکەش بریندار بوون."
سەرچاوەکە گوتیشی، "لە بۆسەکەدا، بازرگانێکی مادەی هۆشبەر کوژرا و یەکێکی دیکەیان دەستگیرکرا."