میحوەری مەخموور.. پیشمەرگە داعش دەشكێنێت

رووداو- مەخموور

شەوی رابردوو چەكدارانی رێكخراوی داعش لە گوندی رەوالەی ناحیەی قەراج لە میحوەری مەخموور هێرشیان كردووە و هێزەكانی پێشمەرگەش بەتووندی وەڵامیان داونەتەوە و تێكیان شكاندوون.

نێردراوی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ میحوەری مەخممور رایگەیاند كە لە هێرشەكەدا ژمارەیەك چەكداری داعش كوژراون و تەرمی سێ چەكدارییشیان كەوتوونەتە دەست پێشمەرگە.

شەوی رابردوو بە سوودوەرگرتن لە دۆخی کەشوهەوای ناوچەکە كە تەمومژ بووە، لە میحوەرەكانی خازر، گوێڕ، باشووری كەركووك داعش هێرشی كردووە و لە هێرشەكانیشدا پشتی بە بەچەکداری خۆکوژ و ئۆتۆمبێلی بۆمبڕێژکراو بەستووە. تاوەكو ئێستاش لە باشووری كەركووك شەڕ بەردەوامە.