مەلا بەختیار : گۆشتی بەراز لە حوشتر خۆشترە
رووداو- سلێمانی
مەلا بەختیار، بەرپرسی دەستەی کارگێڕی مەکتەبی سیاسیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە کۆنفرانسێکدا لە سلێمانی دەڵێ: ”چۆن یەقینمان هەبێ بە قورئان کە دوای دەیان ساڵ لە کۆچی پێغەمبەر کۆکراوەتەوە".
کۆنفرانسەکە بە ناونیشانی "ئایین بۆ تاک و دیموکراسی بۆ هەمووان" بەڕێوەچوو، مشتومڕی زۆری نایەوە لەسەر ئەوەی کە بێڕێزی کراوە بە ئاینی ئیسلام و لەلایەکی دیکەشەوە بەرگریکارانی ئەو کۆنفرانسەش ئاماژەیان بەوەکرد، کە ئەوانە دەیانەوێ رێز لە ئاین بگیرێ و بدرێتەوە بە تاک.
مەلا بەختیار کە رێکخەری کۆنفرانسەکە بوو لە ژمارەی ئەمڕۆی رۆژنامەی چاودێر لە وتارێکدا وەڵامی رەخنەکان دەداتەوەو دەنووسێت: "دوو رۆژە، چەندین وتار، لەلایەن چەند كەسێكەوە، كە هێشتا وادەزانن نوێنەری راستەقینەی ئیسلامن، دژی دابڕان لە سایتەكاندا بڵاوكراوەتەوە. لەناو ئەو كەسانەدا، كۆنە تیرۆریست، كۆنە سەلەفیو تازە سەلەفی هەن. بابەتی هیچ كەسیان لەڕووی لۆژیكو زانستییەوە، ناهێنن وەڵام بدرێنەوە".
ئەو بەرپرسەی یەکێتی دەشنووسێت:"دەبێت هەموو ئەو كەسانەو ئەوانەی لەپشتیانەوەن، لایان روونبێتەوە كە بە هیچ شێوەیەك ئەوان بە نوێنەرو بڕیاردەری ئیسلامو مەزهەب نازانین. بەڵام دەشزانین، ئەوانو خەڵكی وەكو ئەوان، ئیسلامیان ئاوێتەی ئایدیۆلۆژیەتی حیزبایەتی كردووەو بەم ئایدیۆلۆژیەتەشەوە، ئەوانیش سیاسەت دەكەنو هاتنە سەردەسەڵات ئامانجیانە. لەمە زیاتر، هیچ پێناسەو پێوەرێكی تریان لامان نییە.”
دوێنیش لە کۆبوونەوەیەکی مەکتەبی سیاسی کۆمەڵی ئیسلامی و یەکگرتووی ئیسلامیدا بە ناڕاستەوخۆ ئەو کۆنفرانسە ئیدانە کراو لە راگەیێندراوێکدا بڵاویانکردبوویەوە "ئێمە دژی هەمووجۆرە پەڕگیرییەكین بەناوی ئیسلامەوە بێ، یان بەناوی عەلمانییەوە، هەروەها هەرجۆرە سووكایەتییەك بۆ سەر ئیسلام و مسوڵمانان، بەپاساوی دژایەتیكردنی داعشەوە رەتدەكەینەوەو تێكەڵكردنی دۆسیەی داعش و تەوژمی ئیسلامی هاوسەنگ ستەم و بێ ئینسافیە".
بەڵام مەلا بەختیار زیاتر رەخنە لەوانە دەگرێ کە کۆنفرانسەکەیان بەدڵنەبووە دەنوسێت: "ئەوەی تا ئێستا دژی كۆنفرانسەكە زۆرترین قسەی لەسەر دەكرێتو جارێكی تر بە عەقڵییەتی خەوارج و حەجاجی كوڕی یوسفی سەقەفیو یەزیدی كوڕی مەعاویەو ئەبو عەباسی سەفاح، نینۆك هەڵدەكێشن، بەزۆریی قسە لەسەر دروشمی كۆنفرانسەكە (ئایین بۆ تاك و دیموكراسی بۆ هەمووان) دەكەن.”
بەراز و حوشتر بابەتێکی دیکەی گەرمی کۆنفرانسەکە بوو. مەلا بەختیار بە گاڵتەجاڕییەوە لە باسی مێژووی ئیسلامدا گوتی:” ئەوان لەبەرئەوەی مەڕیان نەبووە حوشتریان حەڵال کردووە و بەرازیان حەرام کردووە، جا توو ویژدانتان گۆشتی بەراز خۆشە یان حوشتر".
ئەو بابەتە بووە جێگای سەرنجی بەکارهێنەرانی فەیسبووک و رەخنەی تووند لەو بەرپرسەی یەکێتی گیرا کە "دژی ئیسلام" قسەی کردووە.
مەلا بەختیار لە وتارەکەیدا لەسەر ئەو مەسەلە دەنوسێت:"ئەم جۆرە كەسو هێزانە، لەسەردەمی لوتكەی زانستی تەندروستی خۆراكدا، نەتوانن تەحەمولی ئەوە بكەن، بەراورد لەنێوان گۆشتی دوو ئاژەڵدا بكرێت (حوشترو بەراز) ئیتر چۆن بەرگەی ئازادی سیاسیو كۆمەڵایەتیو سەربەستی ژن، دەگرن".
مەلا بەختیار لە کۆڕەکەدا گومان لە قورئان دەکات و دەڵێت:” چۆن یەقییمان هەبێ کە قورئان دوای دەیان ساڵ لە کۆچی دوایی پێغەمبەر بژێرکراوە و باقیەکەی نەسەلمێنراوە".
بزووتنەوەی ئیسلامیش هەر دوای کۆنفرانسەکە هەڵوێستی خۆی راگەیاند. شوان قەڵادزەیی، سەرۆکی فراکسیۆنی بزووتنەوەی ئیسلامی لە پەرلەمان بە رووداوی راگەیاند، "قسەكانی مەلا بەختیار ئیعلانی شەڕە، بەڵام ئیسلامییەكان هەست بە بەرپرسیارێتی دەكەن، بۆیە هەڵوێست وەرناگرن".
شوان قەڵادزەیی گوتیشی:" مەلا بەختیار راشکاوانه هێرشی کرده سەر ئیسلام و ئیسلامییهکان و به کۆنهپهرست و دواکهوتوو و دژ به ئازادی پێناسهی کردن، ئهوه یهکهم جاری نییه هێرشدهکاته سهر ئیسلامییهکانی کوردستان و هەمیشه لهبهرهی دژایهتی ئهواندابووه، هەر خودی ئهو زۆرجار بووەتە مایهی ئاڵۆزیی نێوان لایهنه سیاسییهکان و حیزبهکهی، بهڵام ئیستا دڵنیاین ئهو کینە و رقه دژ به ئیسلام و ئیسلامییهکان تهنها رای خۆیهتی".
بەڵام راوێژکاری ئایینی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان بەجۆرێکی دیکە باسی مەلا بەختیار دەکات و دەڵێت: "ئەو خۆی بە دیندار دەزانێت و هەمیشە دەڵێت من دژی بێ دینیم".
مەلا نیاز هەورامانی، بۆ رووداو رایگەیاند، کۆنفرانسی دامەزراندنی (رێكخراوی دابڕان) هیچ پەیوەندییەکی بە یەکێتییەوە نییە و ئەوەشی لەو کۆنفرانسەدا مەلا بەختیار باسیکردووە زۆربەیان لێکۆڵینەوەن. گوتیشی:" من راوێژکاری ئایینی یەکێتیم نەک مەلا بەختیار، رێگاش نادەین هیچ کەسێک لە ژێر چەتری یەكێتیدا سووکایەتی بە ئیسلام بکات و لەو بڕوایەشدا نیم هیچ کەسێک جورئەتی ئەوەی هەبێت بە ناوی یەکێتییەوە سووکایەتی بە هیچ ئایینێک بکات".