لە شەڕی دوو بنەماڵەدا کەسێک لە قەزای شێخان کوژرا
رووداو دیجیتاڵ
بەرەبەیانی ئەمڕۆ لە سەنتەری قەزای شێخان لە پارێزگەی دهۆک، لە ئەنجامی کێشەیەکی کۆمەڵایەتی شەڕەتەقە دروستبوو و بەهۆیەوە کەسایەتییەکی ناوچەکە کوژرا.
ئەو کەسەی کوژراوە ناسراوە بە عەونی سمکۆ ئاغا زێدکە.
بەپێی زانیارییەکانی رووداو، کوڕ و برایەکی کوژراوەکەش بە برینداری رەوانەی نەخۆشخانە کراون.
عەونی زێدک کەسایەتی کۆمەڵایەتی ناوچەی شێخان و ھۆزی زێدک بوو.