30 هەزار بوتڵ گاز لە سنووری هەولێر دابەش دەکرێن


رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی هەولێر، سبەی 30 هەزار بوتڵ گاز دابەش دەکەن.
 
سالار محەممەد، لێپرسراوی لیژنەی پشکنین لە نەوت و کانزاکانی هەولێر، شەوی دووشەممە بە رووداوی گوت: "سبەی 30 هەزار بوتڵ گازی ماڵان لە سنووری پارێزگای هەولێر دابەش دەکەین".
 
رۆژی یەکشەممە 30 هەزار بوتڵی دیکەی گاز لە سنووری پارێزگای هەولێر دابەش کرابوو.
 
لێپرسراوی لیژنەی پشکنین لە نەوت و کانزاکانی هەولێر گوتی: "ئەوانەی یەک بوتڵیان وەگرتووە، ناتوانن بوتڵی دووەم وەربگرن، تاوەکو هەموو هاووڵاتیان بوتڵی یەکەم وەرنەگرن".
 
بڕیارە هەر سبەی لە هەڵەبجە گازی ماڵان دابەش بکرێت. ئەو گازەی لە هەولێر و هەڵەبجە دابەش دەکرێت، بە نرخی حکومی بوتڵی 8500 دینارە.