دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بۆ رووداو: بە دوو مووشەک و دوو درۆن سلێمانی کراوەتە ئامانج

رووداو دیجیتاڵ 

گوتەبێژی دەزگەی ئاسایشی هەرێم بە رووداوی راگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە مووشەک و درۆن سلێمانی کراوەتە ئامانج.
بەرەبەیانیی رۆژی سێشەممە، چەند دەنگێکی گەورە لە شاری سلێمانی بیستران. بەگوێرەی زانیارییەکانی رووداو، شەش دەنگی بەهێز لە شارەکە بیستراون. 
 
لەبارەی ئەو دەنگانەیشەوە، عەقید کارزان، گوتەبێژی دەزگەی ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە رووداوی راگەیاند، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ بە مووشەک و درۆن هێرشکراوەتە سەر شارەکە.
 
دەنگۆی پێکرانی زانکۆی ئەمریکی - سلێمانی هەبوو، بەڵام زانکۆکە ئەو دەنگۆیانەی رەتکردەوە.
 
بەگوێرەی زانیارییەکان لە هێرشەکانی ئەمشەو گردی ریعایە پێکراوە و زیانی گیانی نەبووە.