نێچیرڤان بارزانی سەرەخۆشی لە سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان دەکات

رووداو دیجیتاڵ

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان. بەبۆنەی کۆچی دوایی دایکییەوە، سەرەخۆشی لە د. محەممەد شوکری، سەرۆکی دەستەی وەبەرهێنان و خانەوادەکەی دەکات.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا گوتی، نێچیرڤان بارزانی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ د.محەممەد شوکری "هاوخه‌مى و هاوسۆزى له‌گه‌ڵیاندا ده‌ربڕی و هيواى خواست خواى مه‌زن گيانى خوالێخۆشبوو به‌ به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شاد بكات و ئارامى و دڵنه‌وايى به‌ هه‌مووان ببه‌خشێت."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، د. محەممەد شوکری لای خۆیەوە، سوپاسی خۆی و خانەوادەکەی بۆ هاوخەمی و هاوبەشی نێچیرڤان بارزانی لە پرسەکەیان دەربڕی.