مەکتەبی سیاسیی پارتی: دەنگۆی گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکانمان دوورە لە راستییەوە


رووداو دیجیتاڵ

مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان روونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکانی حیزبەکەی بڵاو کردەوە و رەتیدەکاتەوە هیچ بەرنامەیەک بۆ ئەو مەبەستە هەبێت.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژ بەوە کراوە: "چەند رۆژێکە لە هەندێک میدیا و سۆشیاڵ میدیا، بابەتی دیراسەکردن بۆ گۆڕانکاری لە بەرپرسی لقەکانی پارتیمان کە گوایە لەلایەن مەکتەبی سیاسییەوە ئەنجام دەدرێت، بڵاو دەکرێتەوە. ئەم بابەتە دوورە لە راستییەوه‌."
 
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا، مەکتەبی سیاسیی پارتی داوا لە دەزگاکانی راگەیاندن دەکات: "وا باشە کەناڵەکانی راگەیاندن و سۆشیاڵ میدیا بۆ هەواڵەکانیان پشت بە سەرچاوەی فەرمی و باوەڕپێکراو ببەستن بۆ ئەوەی متمانەی خۆیان لەلای بینەران و خوێنەران بپارێزن."