پلەی گەرمای چوارەم رۆژی جەژنی قوربان؛ بەرزترین 44 دەبێت
رووداو دیجیتاڵ
کەشناسیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، سبەی بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت بە 44 پلە و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت بە 27 پلەی سیلیزی. کەشناسێکیش دەڵێت، پێشبینی دەکرێت سێشەممەی داهاتوو شەپۆلێکی دیکەی گەرما باشووری کوردستان بگرێتەوە.
لەبارەی کەشوهەوای سبەی شەممە، ئەمڕۆ کەشناسیی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، سبەی ئاسمان ساماڵ و هەندێک پەڵە هەور دەبێت و بەرزترین پلەی گەرما لە گەرمیان دەبێت بە 44 پلەی سیلیزی و نزمترینیش لە حاجی ئۆمەران دەبێت کە 27 پلەی سیلیزییە.
ئەمڕۆ هەینی ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، پێشبینیی دەکرێت سێشەممەی داهاتوو شەپۆلێکی گەرما باشووری کوردستان بگرێتەوە، بەشێوەیەک لە هەولێر پلەی گەرما بگاتە 46 پلەی سیلیزی، سلێمانی 43 پلە؛ دهۆک 43 پلە و هەڵەبجە 44 پلەی سیلیزی؛ گوتیشی: "ئەو شەپۆلە تاوەکو 8ـی تەممووز بەردەوام دەبێت."
بەگوێرەی کەشناسیی هەرێمی کوردستان، پلەی گەرمای سبەی شەممە لە باشووری کوردستان بەمشێوەیەی خوارەوە دەبێت:
هەولێر: 39 پلەى سیلیزى
سلێمانی: 37 پلەى سیلیزى
دهۆک: 40 پلەى سیلیزى
کەرکووک: 42 پلەى سیلیزى
هەڵەبجە: 40 پلەى سیلیزى
زاخۆ: 42 پلەى سیلیزى
سۆران: 38 پلەى سیلیزى
گەرمیان: 44 پلەى سیلیزى
حاجی ئۆمەران: 27 پلەى سیلیزى