شاهۆ ئەمین لە کوێیە؟

رووداو-هەولێر

شاهۆ ئەمین بێژەری دیاری کەناڵی رووداو ماوەیەکە لە شاشە دوورکەوتووەتەوە و ئەوەش بووەتە هۆی ئەوەی رۆژانە دەیان کەس پەیوەندی بە رووداو بکەن و پرسیاری ئەوە بکەن کە شاهۆ ئەمین لە کوێیە؟.


بەهێز کامیل، جێگری بەڕێوەبەری بەشی ئاوتپووتی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، شاهۆ ئەمین مۆڵەتی ساڵانەی وەرگرتووە و بەمنزیکانە دەگەڕێتەوە سەر شاشە.

شاهۆ ئەمین جیاواز لە گەشتە هەواڵییەکانی دیکە، گەشتی هەواڵەکانی کاژێر هەشتی کەناڵی رووداویش پێشکەش دەکات و ئەدای جیاواز و قسە خۆشەکانی، بووەتە هۆی ئەوەی هەوادارێکی زۆر بۆ خۆی پەیدا بکات.

داڕشتنەوە؛ عومەر شایان