نێچیرڤان بارزانی بە تەلەفۆن لەگەڵ نووری مالیکی قسەی کرد و "هیوای زوو چاکبوونەوە"ـی بۆ خواست

 
رووداو دیجیتاڵ 

نێچیرڤان بارزانی بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ نووری مالیکی کرد و "هیوای زوو چاکبوونەوە"ـی بۆ خواست. 
 
رۆژی سێشەممە، نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا گەیێندرایە نەخۆشخانە، ساحب بەزوون حەسناوی، ئەندامی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و کەسی نزیکی نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانییەکە بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "سەر لەئێوارەی ئەمڕۆ، نەشتەرگەریی قەستەرە و باڵۆن بۆ بەڕێز نووری مالیکی کرا و نەشتەرگەرییەکە بە سەرکەوتوویی تەواوبوو."
 
رۆژی چوارشەممە، 30-07-2025، سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان بە تەلەفۆن قسەی لەگەڵ نووری مالیکی، سەرۆکی هاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا کرد و "هیوای زوو چاکبوونەوە، سەلامەتی و تەندروستیی بۆ خواست."
 
بەگوێرەی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، نووری مالیکی "سوپاس"ـی نێچیرڤان بارزانی کرد و "پێزانین"ی خۆی بۆ پەیوەندییەکە دەربڕی.