ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق: ئەو فڕۆکانەی لە ئاسمانی هەولێر بینران فڕۆکەی هاوپەیمانان بوون
رووداو دیجیتاڵ
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق بە رووداوی راگەیاند، ئەو فڕۆکانەی ئەمڕۆ لە ئاسمانی هەولێر و چەند ناوچەیەکی دیکەدا بینراون، "فڕۆکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتین و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات."
ئەمڕۆ یەکشەممە چەند فڕۆکەیەک نزیکەی نیو کاژێر لە ئاسمی کۆیە سووڕانەوە و لە هەولێریش هاونیشتمانییان گوێیان لە دەنگی فڕۆکە بوو.
هاونیشتمانییان ترسی ئەوەیان لا دروست ببوو فڕۆکەکان جەنگی بن.
ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لەبارەی ئەو فڕۆکانەوە بە رووداوی گوت، ئەوانە فڕۆکەی هاوپەیمانان بوون و پێویست بە دڵەڕاوکێ ناکات.