پێشبینی دەکرێ لە 3 پارێزگای باکووری کوردستان بەفر و لە 21 پارێزگای دیکە باران ببارێت
رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینی دەکات، ئەمڕۆ لە 3 پارێزگای باکووری کوردستان بەفر و لە 21 پارێزگای دیکە باران ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا پێشبینییەکانی کەشوهەوای تورکیا و باکووری کوردستانی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەمڕۆ یەکشەممە 30ـی تشرینی دووەمی 2025، پێشبینی دەکرێت لە پارێزگاکانی ئەرزەڕۆم، ئەرزینگان و دێرسمی باکووری کوردستان بەفر ببارێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا باس لەوە دەکات، پێشبینی دەکرێ باران و نمەبارانیش لە پارێزگاکانی دیکەی باکووری کوردستان ببارێت.
ئەگەری لافاو لە پارێزگاکانی دیلۆک و مەرەش دەبێت و خێرایی باش لەو دوو پارێزگایەی باکووری کوردستان لە نێوان 65-80 کم دەبێ لە کاژێرێکدا. تێکڕای پلەی گەرمای ئەو پارێزگایانەی باران تێیاندا دەبارێ لەنێوان 2-11 پلەی سیلیزی دەبێت.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسیی تورکیا ئاماژە بەوە دەکات، لەو سێ پارێزگایەی بەفر دەبارێ پلەی گەرما لەنێوان 2-5 پلەی ژێر سفری سیلیزی دەبێت.