لە پارێزگای دهۆک 60 شوێنی نوێی گەشتیاری لە 2021 کراونەتەوە
رووداو دیجیتاڵ
لە سنووری پارێزگای دهۆک و لە ساڵی 2021 دا 60 شوێنی گەشتیاری کراونەتەوە، لە هەر شوێنێکی نوێی گەشتیاریشدا، هەلیکار بۆ چوار تاوەکو 20 کەس رەخساوە.
بەپێی ئامارێک ئەمساڵ ملیۆنێک و 500 هەزار گەشتیار سەردانی دهۆکیان کردووە.
شیرین بەرواری کچێکە پەیمانگای گەشتیاری تەواو کردووە، لە کافێیەکدا کار دەکات و دەڵێت " زۆر ئاسوودەم و لەسەر زەحمەت و شارەزایی خۆم ژیان و پێداویستی خۆم دابین دەکەم و شتێکیش پاشەکەوت دەکەم."
بەپێی ئاماری گەشتیاری دهۆک، ئەمساڵ ملیۆنێک و 500 هەزار گەشتیار چوونەتە دهۆک و شوێنە خۆشەکانی، مەزەندە کراوە هەر کەسێک 300 دۆلاری خەرج کردبێت، بە هەموویانەوە نزیکەی 450 ملیۆن دۆلاریان بردووەتە دهۆک لەوێ خەرجیان کردووە، پارەکە بواری گەشتیاری هەندێک بووژاندووەتەوە.