لە 12 ساڵدا بەغدا زیاتر لە 105 ترلیۆن دیناری شایستە داراییەکانی بۆ هەولێر نەناردووە


رووداو دیجیتاڵ

بەگوێرەی بەدواداچوونی تۆڕی میدیایی رووداو بۆ داتای بودجەی گشتیی عێراق و پشکی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014 تاوەکو 2025، روونە جیاوازییەکی گەورە لەنێوان ئەو پشکەی لەسەر کاخەز بۆ هەرێمی کوردستان دیاریکراوە و ئەو پارەیەی بە کردەیی گەیشتووەتە هەولێر، هەیە.

بەپێی ژمارەکان، لەو 12 ساڵەدا حکومەتی عێراق تەنیا نزیکەی 28%ـی کۆی ئەو پشکەی بۆ هەرێمی کوردستانی ناردووە کە لە یاساکانی بودجەدا جێگیر کراوە، بەمەش بەغدا زیاتر لە 105 ترلیۆن دیناری لە پشکی هەرێمی کوردستان بڕیوە.
 
ژمارەکان چی دەڵێن؟
 
کۆی گشتیی ئەو پشکەی لە یاساکانی بودجەی عێراق بۆ هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2014ـەوە تاوەکو 2025 دیاریکراوە، بریتی بووە لە (146 ترلیۆن و 5 ملیار و 587 ملیۆن دینار).
 
بەڵام ئەوەی بە کردەیی لە بەغداوە نێردراوە بۆ هەرێمی کوردستان، تەنیا (41 ترلیۆن و 42 ملیار و 304 ملیۆن دینار) بووە.
 
واتە ئەو پارەیەی مافی هەرێمی کوردستان بووە و نەدراوە، دەگاتە نزیکەی (105 ترلیۆن دینار).
 
لەنێوان ساڵی 2014 و 2025، هەرێمی کوردستان بە دۆخێکی سەختی دارایی تێپەڕیوە، بەتایبەت لە ساڵانی 2016 و 2017 کە بەپێی داتاکان بڕی پارەی نێردراو لە بەغداوە بۆ هەرێمی کوردستان "سفر" دینار بووە، ئەوەش سەرەڕای ئەوەی لەو دوو ساڵەدا پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجەدا بە زیاتر لە 24 ترلیۆن دینار خەمڵێندرابوو.
 
هەروەها ساڵانی 2020 و 2022 عێراق بەبێ یاسای بودجە بەڕێکراوە و کەمترین بڕە پارە بۆ هەرێمی کوردستان نێردراوە.
 
بودجەی سێ ساڵەیی و بەردەوامی کورتهێنان
 
سەرەڕای پەسندکردنی بودجەی سێ ساڵەی (2023، 2024، 2025) و دیاریکردنی پشکێکی زۆر بۆ هەرێمی کوردستان کە ساڵانە بە زیاتر لە 16 بۆ 20 ترلیۆن دینار دەخەمڵێندرێ، بەڵام هێشتا بڕی نێردراو نیوەی ئەو شایستە داراییانە پێکناھێنێت. بۆ نموونە، لە ساڵی 2024 پشکی هەرێمی کوردستان نزیکەی 21 ترلیۆن بوو، بەڵام تەنیا نزیکەی 10 ترلیۆن نێردرا.
 
وردەکاریی بودجە و پشکی هەرێمی کوردستان (2014 - 2025)
 
ساڵی 2014
 
- بودجەی گشتی عێراق: 171,816,482,000,000 دینار
- پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە: 19,999,616,000,000 دینار
- بڕی پارەی هاتوو بۆ هەرێمی کوردستان: 2,280,658,000,000 دینار
 
ساڵی 2015 
 
- بودجەی گشتی عێراق: 125,203,110,000,000 دینار
- پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە: 14,817,474,000,000 دینار
- بڕی پارەی هاتوو بۆ هەرێمی کوردستان: 2,476,959,267,866 دینار
 
ساڵی 2016
 
- بودجەی گشتی عێراق: 105,895,722,000,000 دینار
- پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە: 13,067,324,000,000 دینار
- بڕی پارەی هاتوو بۆ هەرێمی کوردستان: 0 دینار
 
ساڵی 2017 
 
- بودجەی گشتی عێراق: 107,089,522,000,000 دینار
- پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە: 11,605,028,000,000 دینار
- بڕی پارەی هاتوو بۆ هەرێمی کوردستان: 0 دینار
 
ساڵی 2018
 
- بودجەی گشتی عێراق: 108,113,914,000,000 دینار
- پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە: 6,840,936,000,000 دینار
- بڕی پارەی هاتوو بۆ هەرێمی کوردستان: 2,857,864,185,000 دینار
 
ساڵی 2019 
 
- بودجەی گشتی عێراق: 133,107,616,000,000 دینار
- پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە: 9,873,025,211,000 دینار
- بڕی پارەی هاتوو بۆ هەرێمی کوردستان: 5,315,480,675,000 دینار
 
ساڵی 2020
 
- بودجەی گشتی عێراق: (بەتاڵ - نەبووە)
- پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە: 0
- بڕی پارەی هاتوو بۆ هەرێمی کوردستان: 2,186,925,855,000 دینار
 
ساڵی 2021
 
- بودجەی گشتی عێراق: 129,993,009,291,000 دینار
- پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە: 11,483,384,940,000 دینار
- بڕی پارەی هاتوو بۆ هەرێمی کوردستان: 1,200,000,000,000 دینار
 
ساڵی 2022 
 
- بودجەی گشتی عێراق: (بەتاڵ - نەبووە)
- پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە: (بەتاڵ)
- بڕی پارەی هاتوو بۆ هەرێمی کوردستان: 400,000,000,000 دینار
 
ساڵی 2023
 
- بودجەی گشتی عێراق: 198,911,433,590,000 دینار
- پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە: 16,497,871,089,000 دینار
- بڕی پارەی هاتوو بۆ هەرێمی کوردستان: 4,698,000,000,000 دینار
 
ساڵی 2024
 
- بودجەی گشتی عێراق: 211,861,312,504,000 دینار
- پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە: 20,910,463,950,000 دینار
- بڕی پارەی هاتوو بۆ هەرێمی کوردستان: 10,026,445,332,000 دینار
 
ساڵی 2025
 
- بودجەی گشتی عێراق: 211,861,312,504,000 دینار
- پشکی هەرێمی کوردستان لە بودجە: 20,910,463,950,000 دینار
- بڕی پارەی هاتوو بۆ هەرێمی کوردستان: 9,599,971,607,631 دینار