د. رێبوار محەممەد: لە رووی یاساییەوە هیچ رێگرییەک بۆ خۆبەربژێرکردنی بافڵ تاڵەبانی نییە
مادەی 68ـی دەستوور لەبارەی بەربژێرانی پۆستی سەرۆککۆمار لێکدانەوەی جیاوازی بۆ دەکرێت، بە تایبەت خاڵی یەکەمی مادەکە کە دەڵێت، بەربژێرەکە دەبێت لە دایکبووی عێراق بێت و لە دایک و باوکێکی عێراقی بێت (چاپی کوردی دەستوور).