جێگری پارێزگاری کرماشان: لە ئەنجامی هێرشێکدا 3 کەس کوژران
رووداو دیجیتاڵ
جێگری پارێزگاری کرماشان دەڵێت: "لە ئەنجامی بۆردوومانێکدا لە شاری کرماشان سێ کەس گیانیان لەدەستداوە و دوو کەسی دیکەش بریندار بوون."
رۆژی سێشەممە،31ـی ئاداری 2026، بەهرام سلێمانی رایگەیاند، ئەو سێ کەسە لە ئەنجامی هێرشی فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە نێو شاری کرماشان کوژراون.
بەهرام سلێمانی گوتی: "دوو کەسی دیکە کەوتبوونە ژێر داروپەردوو و بریندار ببوون، دوای رزگارکردنیان لەلایەن تیمەکانی فریاگوزاری گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە."
بە گوتەی جێگری پارێزگاری کرماشان، بە هۆی هێرشەکەی دوانیوەڕی ئەمڕۆ 9 یەکەی نیشتەجێبوون رووخاون و 30 یەکەی دیکەش زیاناین بەرکەوتووە.
ئەمڕۆ دەسەڵاتدارانی پارێزگاکە رایانگەیاند، چەند ناوچەیەکی نیشتەجێبوون لە کرماشان رووبەڕووی بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکان بوونەتەوە.
جەنگی نێوان ئێران و ئەمریکا/ئیسرائیل، لە 28ـی شوباتی 2026 دەستیپێکرد و تاوەکو ئێستاش بەردەوامە.