جێگری سەرۆکوەزیرانی هۆڵەندا پشتیوانی بۆ هێزەکانی پێشمەرگە دووپاتدەکاتەوە
رووداو دیجیتاڵ
ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە، 31-03-2024، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ دیلان یەشیلگۆژ، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی هۆڵەندا، پەرەپێدانی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و دوایین پێشهات و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان، عێراق و ناوچەکەیان تاوتوێ کرد.
لە پەیوەندییەکەدا هەردوولا هێرشەکانی سەر هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگەیان سەرکۆنە کرد و نیگەرانیی قووڵی خۆیان بەرامبەر گرژی، شەڕ و ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە دەربڕی.
جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری بەرگریی هۆڵەندا ستایشی چاکسازییەکانی وەزارەتی پێشمەرگەی کرد و پشتیوانیی وڵاتەکەشی بۆ هێزی پێشمەرگە دووپاتکردەوە، بەتایبەتی لەپێناو رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و هەڕەشەکانی چەکدارانی داعش.
لای خۆیەوە سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بە گرنگیی پێشخستنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان کرد و پێزانینی خۆی بۆ پشتیوانی و هاوئاهەنگیی بەردەوامی نێوان شانشینی هۆڵەندا و هەرێمی کوردستان لە بوارەکانی ئەمنی و گەشەپێدانی ئابووریدا دەربڕی.