لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە چۆمان پیاوێک گیانی لەدەستدا و کوڕەکەشی برینداربوو
رووداو دیجیتاڵ
لە رووداوێکی هاتووچۆدا لە سنووری قەزای چۆمان هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستدا و یەکێکی دیکەش برینداربوو؛ گوتەبێژی هاتووچۆی سۆران دەڵێت، قوربانییەکان کوڕ و باوکن.
رۆژی 31ـی ئایاری 2023، موقەدەم موحسین شەمزینی، گوتەبێژی هاتووچۆی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، رووداوەکەی ئەمڕۆ لە نزیک گوندی ئۆمەراوە لە قەزای چۆمان لەنێوان بارهەڵگرێک و پیکابێدا روویداوە و بەهۆیەوە هاونیشتمانییەک گیانی لەدەستداوە و یەکێکی دیکەش بریندارە.