دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی "تیرۆریستێکی داواکراو" رادەگەیێنێت


رووداو دیجیتاڵ

دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، "تیرۆریستێکی داعش"ی دەستگیر کردووە کە لە دادگەی ئەنبار داواکراوە و بە مەبەستی خۆحەشاردان چووەتە هەڵەبجە.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە، 31-05-2023، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لە راگەیێندراوێکدا دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند کە وەکو "داعش" ناوی هێناوە و دەشڵێت، شەوی 29-05-2023، لە لایەن بەڕێوەبەرایەتیی ئۆپەراسیۆنەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان بە هاوکاریی ئاسایشی شارەزوور دەستگیرکراوە.
 
بەگوێرەی راگەیێندراوەکەی ئاسایش، تۆمەتبارەکە ( ح ، ک ، أ )ـە و پاش لێکۆڵینەوەی لەگەڵیدا، رادەستی هێزە ئەمنییەکانی ئەنبار دەکرێتەوە.