مەسرور بارزانی و پارێزگاری بەسرە کۆبوونەوە

رووداو دیجیتاڵ

مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە پێشوازی لە ئەسعەد عێدانی، پارێزگاری بەسرە کرد. 
 
حکومەتی هەرێمی کوردستان دەڵێت، لە دیدارەکەدا جەخت لە پەرەپێدانی هاريكاريى و هاوئاهەنگیی لە نێوان پارێزگاكانى هەرێمی کوردستان و پارێزگای بەسرە کرا.
 
بەگوێرەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، هەردوولا هاوڕابوون لە سەر "گرنگیی رێزگرتن لە سیستمی فیدراڵیی عێراق، مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان و مافى گشت ناوچە و پێکهاتەکانی عێراق.