وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئەڵمانیا بۆ رووداو: هاوکاری سووریا ده‌که‌ین بۆ لەنێوبردنی چەکی کیمایی سەردەمی ئەسەد
رووداو دیجیتاڵ
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیای فیدراڵ به رووداوی راگه‌یاند، پاش رووخاندنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د پشتگیری سووریاییه‌کان ده‌که‌ن، بۆ به‌دواداچوونی تاوانه‌کانی شه‌ڕی سه‌رده‌می ئه‌و رژێمه. دەشڵێت، له رێی رێکخراوه‌کانی سەر بە نەتەوە یەکگرتووەکان و رێکخراوە ناحکومییەکانەوه له بواره‌کانی وه‌ک له‌نێوبردنی چه‌که کیمیاییه‌کان و مینه‌کاندا هاوکاری سووریا ده‌که‌ن.
لەبارەی دابینکردنی هاوکارییه مرۆییهکانیشەوە ئەو وەزارەتە دەڵێت، کاری بۆ ده‌که‌ن، به تایبه‌ت له بنبڕکردنی تووندڕۆیی و پاراستنی مافه‌کانی مرۆڤدا.
ئەمڕۆ یەکشەممە، گوته‌بێژێک له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیای فیدڕاڵ، لە وەڵامی ئیمەیڵێکی کەهی مەحموود، هەواڵساز لە دێسکی نێوەدەڵەتیی تۆڕی میدیایی رووداو رایگەیاند، ئه‌وان راسته‌وخۆ پاره‌یان نه‌داوه‌ته حکومه‌تی کاتیی سووریا. هه‌روه‌ها شێوازی به‌شداریکردنی وڵاته‌که‌ی له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی سووریا روونکرده‌وه و گوتی، حکومه‌ته‌که‌یان بێجگه له هاوکارییه مرۆییه‌کان، کاردەکەن بۆ له‌نێوبردنی چه‌که کیمیاییه‌کانی سه‌رده‌می ئه‌سه‌د.
گوتەبێژی وه‌زاره‌تەکە رایگه‌یاند، بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و چه‌که کیمیاییانه‌ی رژێمی ئه‌سه‌د، له‌گه‌ڵ رێکخراوی قه‌ده‌خه‌کردنی چه‌که کیمیاییه‌کان (OVCW) کار ده‌که‌ن. هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌ڵمانیا له پاککردنه‌وه‌ی خاکی سووریا له مین به‌شداره.
به گوێره‌ی ئه‌و گوته‌بێژه‌ی وه‌زاره‌تی دەرەوەی ئەڵمانیا، پاش رووخاندنی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، حکومه‌ت [ی ئەڵمانیا] پشتگیریی سووریاییه‌کان ده‌که‌ن تاوەکو به‌دواداچوون بۆ تاوانه‌کانی شه‌ڕی سه‌رده‌می ئه‌و رژێمه بکرێت و چاره‌سه‌ر بکرێن.
لەبارەی ئاوارە و پەنابەرانیشەوە گوتی، به‌رلین پشتگیری گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره سووریاییه‌کان ده‌کات. "به‌رنامه‌ی حکومه‌تی فیدڕاڵی بۆ جێگیرکردن پێکدێت له باشترکردنی مه‌رجه‌کانی ژیان، دابینکردنی خزمه‌تگوزارییه سه‌ره‌کییه‌کان، پشتگیریکردنی بنبڕکردنی تووندڕۆیی، گه‌ڕانه‌وه و شیاندنەوەی ئاواره‌کان، دانیشتووانی کامپه‌کان و خه‌ڵکی نزیک له داعش."
وه‌زاره‌تی دەرەوەی ئەڵمانیا دەڵێت، که حکومه‌تی ئه‌ڵمانیا له رێگه‌ی رێکخراوه‌کانی (UN) وه‌ک (WFP) و (UNHCR) هه‌روه‌ها له رێگه‌ی NROs له بواری "دابینکردنی خواردن، دابینکردنی ئاو و خزمه‌تگوزارییه‌کانی پاک‌وخاوێنی و ته‌ندروستی، نیشته‌جێبوون و ته‌ندروستی" له ئاوه‌دانکردنه‌وه‌ی سووریادا به‌شدارن.