"لە بەغداوە 690 ملیار دینار بۆ مووچە نێردرا"

 
رووداو دیجیتاڵ

سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، 690 ملیار دینار خراوەتە سەر هەژماری وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان بۆ مووچەی مانگی حوزەیران.
 
بەگوێرەی زانیارییەکانی تۆڕی میدیایی رووداو، حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر هێڵە کە وەزارەتی دارایی عێراق 300 ملیار دیناری دیکە بنێرێت بۆ تەواوکردنی پارەی پێویست بۆ دابەشکردنی مووچە.
 
پارەکە بۆ مووچەی مانگی شەشی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستانە.
 
تاوەکو ئامادەکردنی ئەم هەواڵە، وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان لەبارەی خشتەی دابەشکردنی مووچەوە هیچ زانیارییەکی نەخستووەتەڕوو.