2026 ساڵی پێشکەوتنی زیاتری رووداو دەبێت


رووداو دیجیتاڵ 

بەبۆنەی ساڵی تازەی زایینی پیرۆزبایی لە هەموو بینەرانی تۆڕی میدیایی رووداو دەکەین، هیوادارین 2026 ساڵی ئاشتی و خۆشی بێت بۆ هەمووان. 
 
رووداو بە رچەشکێنی دەستیپێکرد و، بە سەنگینی و پێشەنگییەوە بەردەوامە لە نێو میدیای کوردستان و ناوچەکەدا. بەپێی دوایین راپرسی کۆمپانیایەکی تایبەتمەند بە بەشداری پسپۆڕانی ناوخۆیی و جیهانی کە لە دوایین مانگی 2025 دا کراوە، رووداو لە سەیرکردن و متمانەدا ، وەک هەمیشە یەکەمی بێ رکابەرە لە باشووری کوردستان دا. هەروەها ناونیشانی یەکەمی بینەرانی کوردە لە پارچەکانی دیکەی کوردستان و هەندەران. هەروەها خوێنەرانی رووداو بە هەموو زمانەکان بە سەتان ملیۆن زیاد بووە. 
  
رووداو بە درێژایی ساڵی 2025 سەرچاوەی هەواڵی کوردستان و ناوچەکە بووە بۆ ئاژانس و دەزگا میدیاییەکانی جیهان. بە درێژایی 2025 رووداو پرسیار و دەنگی خەڵکی کوردستانی گەیاندووەتە نەتەوەیەکگرتووەکان، کۆشکی سپی، ئەورووپا، چین و جیهان. 
 
ساڵی تازە، ساڵی بەرهەمی نوێ و فراوانبوونی زیاتری رووداو دەبێت و هەوڵدان بۆ پێشکەوتنی زیاتر بەردەوام دەبێت.
 
تۆڕی میدیایی رووداو 
31-12-2025