مەزڵووم عەبدی: لە ساڵی نوێدا جەخت لە کاری پێکەوەیی دەکەینەوە
رووداو دیجیتاڵ
فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریا دیموکرات، پەیامێکی بەبۆنەی سەری ساڵەوە بڵاوکردەوە و جەختی لە نوێکردنەوەی بەڵێن و کاری پێکەوەیی کردەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە، مەزڵووم عەبدی رایگەیاند، "بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینییەوە، پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی سووریا دەکەم بە هەموو پێکهاتە و رەنگەکانیەوە، هەڤاڵانی شەڕڤان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان."
مەزڵووم عەبدی دەڵێت: "لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێدا، جەخت لەسەر نوێکردنەوەی بەڵێن و کارکردنی پێکەوەیی دەکەینەوە لەپێناو بنیادنانی سووریایەکی گەشەسەندوو کە خێر و ئاشتی تێیدا باڵادەست بێت. هەموو رۆڵەکانی وڵات تێیدا لە سایەی ئاسایش و سەقامگیریدا بژین."
دەقی پەیامەکەی مەزڵووم عەبدی:
مەزڵووم عەبدی: لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێدا، بەڵێن دەدەین پێکەوە کار بکەین بۆ سووریایەکی ئاوەدان کە خێر و ئاشتی تێیدا باڵادەست بێت و هەموو خەڵکەکەی بە ئارامی و سەقامگیری تێیدا بژین. pic.twitter.com/tbMqo2LgX4
— Rudaw (@Rudawkurdish) December 31, 2025
بەبۆنەی هاتنی ساڵی نوێی زایینییەوە، پیرۆزبایی ئاراستەی گەلی سووریا دەکەم بە هەموو پێکهاتە و رەنگەکانیەوە، هەڤاڵانی شەڕڤان و بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان. لەگەڵ دەستپێکی ساڵی نوێدا جەخت لەسەر نوێکردنەوەی بەڵێن و کارکردنی پێکەوەیی دەکەینەوە لەپێناو بنیادنانی سووریایەکی گەشەسەندوو کە خێر و ئاشتی تێیدا باڵادەست بێت و هەموو رۆڵەکانی وڵات تێیدا لە سایەی ئاسایش و سەقامگیریدا بژین. هەموو ساڵێک بەخۆشی.