لە میسر هاووڵاتییەکی خاوەنپێداویستی تایبەت سەرکێشی ئەنجامدەدات

رووداو - هەولێر

لە میسر هاووڵاتییەکی خاوەنپێداویستی تایبەت سەرکێشی ئەنجامدەدات. سەرباری ئەوەی قاچێكی لەدەستداوە، ئێستاش کاری وەک بەلەمسواری، پایسکلسواری و مەلەوانی ئەنجامدەدات. 

عومەر حیجازی کە هاووڵاتییەکی خاوەنپێداویستی تایبەتە لە میسر دەشڵێت، دەیەوێ نێوانی و ئوردن میسر کە 800 کیلۆمەترە بە سەوڵلێدان، مەلەکردن، شاخەوانی و پایسکلسواری ببڕێت. 

عومەر تەمەنی 27 ساڵە، سێ ساڵ لەمەوپێش لە رووداوێکی هاتووچۆدا قاچی چەپی لەدەستداوە، ئەو ئیستاش لەسەر بەدیهێنانی خەونە وەرزشییەکانی سوورە.