ته‌نگژه‌ی هه‌ناسه‌دان له منداڵی نا‌کامدا
رووداو-سلێمانی
* ئه‌م نه‌خۆشییه رووده‌دات له ئه‌نجامی درووستنه‌بوونی (که‌می) ماده‌ی سورفاکتانت (که ناهێڵێت سیکڵدانۆچکه‌کان بقوپێنه‌وه دوای هه‌ناسه‌دانه‌وه
* ته‌نیا له منداڵی نا‌کامدا رووده‌دات، به‌ڵام مه‌رج نییه هه‌موو منداڵێکی نا‌کام تووشببێت
* تاكو ته‌مه‌ن که‌متر بێت، مه‌ترسی زیاتر ده‌بێت.
# نیشانه‌کان:
* خێرا هه‌ناسه‌دان (زیاد له ٦٠ هه‌ناسه/خوله‌ک)
* ده‌نگێکی شێوه نرکه (گره‌نت)
* به‌ناوداچوونی ژێر په‌راسوو یان نێوانی په‌راسووه‌کان
* جووڵه‌ی کڕکڕاگه‌ی لووت
* شینبوونه‌وه
* منداڵی زۆر نا‌کام: وه‌ستانی کاتی هه‌ناسه (ئه‌پنیا)
# دیاریکردن:
* وێنه‌ی تیشکی سنگ: نیشانه‌ی تایبه‌تی خۆی هه‌یه
* پێوانی رێژه‌ی ئۆکسجینی خوێن
# چاره‌سه‌ر:
* دانانیان له شووشه‌ی تایبه‌تدا (پێدانی گه‌رمی ته‌واو)
* نابێت شیر بخوات (له‌به‌ر ته‌نگه‌نه‌فه‌سی، پێدانی ئاو له‌ڕێگه‌ی کانیۆلاوه)
* پێدانی ئۆکسجین و ئامێری زیادکردنی په‌ستانی سییه‌کان
* ئامێری هه‌ناسه‌دانی ده‌ستکرد: ئه‌گه‌ر هه‌ناسه وه‌ستانی کاتی هه‌بێت
* پێدانی ماده‌ی سورفاکتانت له‌ڕێگه‌ی سییه‌کانه‌وه (بۆ ئه‌وانه‌ی خوار 28 هه‌فته‌ن، یان سه‌روو 28 هه‌فته‌ن به‌ڵام رێژه‌ی ئۆکسجینیان ته‌واو به‌رز نابێته‌وه به ئۆکسجین)
* چاره‌سه‌ری دیکه
# پاراستن:
* ئه‌و دایکانه‌ی مه‌ترسییان لێده‌کرێت پێشوه‌خت منداڵیان ببێت پێویسته چاره‌سه‌ر وه‌ربگرن له نێوان 24 بۆ 34 هه‌فته‌ی سکپڕی دا (ده‌رمانی ستیرۆید هانی دروستبونی ماده‌ی سورفاکتانتی سییه‌کانی منداڵ ده‌دات، به‌ڵام جۆر و بڕه‌که‌ی پزیشکی پسپۆڕ بڕیار ده‌دات)