یەكەمین نەشتەرگەریی چاندنی چووك و گون سەركەوتوو بوو
رووداو - ئاژانسەكان
بۆ یەكەمجار لەمێژووی زانست و ئەزموونی پزیشكیدا پزیشكانی زانكۆی جۆن هۆپكینز لە ئەمریكا یەكەم نەشتەرگەری چاندنی چووك و گونیان بە سەركەوتوویی ئەنجام دا.
پزیشكانی نەشتەرگەریی زانكۆی جۆن هۆپكینز كە نەشتەرگەرییەكەیان كردووە، دەڵێن ئەمە یەكەم حاڵەتی چاندنی تەواوی چووك و گونە كە بۆ سەربازێك كراوە لە شەڕی ئەفغانستاندا چووك و گونی پەڕیوە.
سەرۆكی ئەو تیمە پزیشكییەی كە نەشتەرگەرییەكەی كردووە، دەڵێت نەشتەرگەرییەكە 14 كاژێری خایاندووە و لەلایەن 9 پزیشكی نەشتەرگەریی جوانكاری، دوو پزیشكی نەشتەرگەریی میزەڕۆوە سەرپەرشتی كراوە.
پرۆفیسۆر ئەندریۆ لی، پسپۆڕی نەشتەرگەریی جوانكاری و سەرۆكی بەشی جوانكاری لە زانكۆی جۆن هۆپكینز، دەڵێ ئەوان دڵخۆشن بە نەشتەرگەریی چاندنەكە، بەهیوان بە ئاسانترین شێوە توانای میزكردن و سێكسی پیاوەكە ئاسایی ببێتەوە.
تەواوی چووك و پەردەی گون و هەروەها بەشێكی سك لە بەخشەرێك وەرگیراون. پزیشكان پێشتر نەشتەرگەریی چاندنی تەنیا چووكیان بە سەركەوتوویی كردبوو، بەڵام ئەمە یەكەمجارە چووك و گون بەتەواوی بچێندرێنەوە.
بۆ یەكەمجار لە ساڵی 2006 لە چین یەكەم نەشتەرگەری چاندنی چووك كرا، بەڵام بەهۆی نائاسوودەیی نەخۆشەكە و خێزانەكەی، دووبارە لابرایەوە، لەدوای ئەوە لە ساڵی 2015 لە باشووری ئەفریقا نەشتەرگەرییەكە سەركەوتوو بوو. پاشان لە ئەمریكا لە ساڵی 2016 نەشتەرگەرییەكی دیكەی هاوشێوە كرا.
پزیشكان دەڵێن ترسی گەورەی ئەوان لە نەشتەرگەرییەكانی چاندنی هەر ئەندامێكی جەستە ئەوەیە كە جەستەی وەرگرەكە ئەندامە چێندراوەكە قبووڵ نەكات، لەبەر ئەوە سەرەتا بەشێكی مۆخی ئێسكی بەخشەرەكەیان خستووەتە نێو جەستەی وەرگرەكە، بۆ ئەوەی سیستمی بەرگریی وەرگرەكە رابهێنن لەگەڵ ئەو ئەندامە نوێیە.
بەپێی توێژینەوەیەك، زیاتر لە 1300 سەربازی ئەمەریكی لە ئەفغانستان و عێراق كۆئەندامی زاوزێیان لەدەستداوە و پێویستیان بە نەشتەرگەری هەیە. بەڵام "دەستكەوتنی چووك و گون زەحمەتترین هەنگاوی ئامادەكارییەكانی نەشتەرگەرییەكەیە"، ئەمە قسەی پرۆفیسۆر رێك رێدیتە كە پسپۆڕی نەشتەرگەرییەكانی جوانكاری و رێككارییە لە جۆن هۆپكینز.
زانكۆی جۆن هۆپكینز نامەیەكی خانەوادەی بەخشەرەكەیان بڵاوكردووەتەوە كە تێیدا شانازی دەكەن بەوەی رۆڵە خۆشەویستەكەیان خەڵاتێكی وا گەورەی سەربازێك دەكات كە خزمەتی وڵاتەكەی كردووە.
پرۆفیسۆر رێك رێدیت دەڵێت بۆ خانەوادەیەك كە پیاوێكی گەنج لەدەستدەدەن، زۆر سەختە لە ماوەیەكی كورتدا بڕیار بدەن كە ئەندامەكانی جەستەی خۆشەویستەكەیان ببەخشن، رێدیت بەداخەوە باسی ئەو بەخشەرە دەكات كە لە رووداوێكی هاتوچۆدا تووشی خوێنبەربوونی مێشك بوو، دوای ئەوە بە لەكاركەوتنی مێشكی، هیچ هیوایەك بۆ بەردەوامبوونی لە ژیان نەمایەوە.