رشانه‌وه‌ی به‌رده‌وامی منداڵی شیره‌خۆره
# ده‌ستپێک:
* گه‌ڕانه‌وه‌ی شیره که‌مێک دوای شیرخواردن تاكو ١-٢ کاژێر.
* دیارده‌یه‌کی ئاساییه له خوار ١ ساڵییه‌وه، ٧٠٪ی ئه‌و منداڵانه‌ی له خوار ٣ مانگییه‌وه‌ن به‌لانی که‌مه‌وه ١ جار شیر دەهێننه‌وه له ٢٤ کاژێردا...
* هۆكاری سه‌ره‌کی ئه‌م دیارده‌یه ئه‌وه‌یه که ده‌رچه‌ی به‌یه‌کگه‌یشتنی سورێنچک-گه‌ده پێنه‌گه‌یشتووه. دوای شیرخواردن ناوه ناوه ئه‌م ده‌رچه‌یه خاو ده‌بێته‌وه و که‌مێک شیر ده‌گه‌ڕێته‌وه، هه‌روه‌ها له‌و ته‌مه‌نه‌دا ته‌نیا شیر ده‌خۆن (روونه)، پاڵ ده‌که‌ون (ناتوانن دانیشن)، یان منداڵه‌که ناکامه. زۆربه‌یان که گه‌وره‌بوون چاکده‌بنه‌وه بێ چاره‌سه‌ر
٥٥٪یان له ٩ مانگی دا چاكده‌بنه‌وه، ده‌گمه‌نه دوای ساڵ و نیوێک..
* ئه‌گه‌ر ئه‌م نیشانانه هه‌بوو له دیارده‌وه ده‌بێت به نه‌خۆشی: کێشی زیاد نه‌کات، برینداربوونی به‌شی خواره‌وه‌ی سورێنچک، نیشانه‌کانی سنگ و قوڕگ، سود له چاره‌سه‌ر وه‌رنه‌گرێت...
# نیشانه‌کانی:
* هینانه‌وه‌ی شیر: دوای شیرخواردن که‌مێک شیر به‌ده‌میدا دێته‌خوار (ره‌نگی سپیه، هه‌ندێجار کڵۆ کڵۆیه، به‌خاوی ده‌یهێنێته‌وه، هه‌ندێجار دوای رشانه‌وه‌که برسی ده‌بێت و شیری دیكه ده‌خوات)... ئه‌م نیشانه‌یه ئاساییه و کێشه‌ی نیه، ئه‌گه‌ر نیشانه‌کانی تر ده‌رکه‌وتن ئه‌وکات به نه‌خۆشی داده‌نرێت.
* گریانی زۆر و هه‌راسانی.
* دابه‌زینی کێش.
* که‌مبوونی حه‌زی خواردن.
* که‌مخوێنی.
* گۆڕانی ده‌نگ.
* خیزه‌ی سنگ - کۆکه‌ی به‌رده‌وام - هه‌وکردنی دووباره‌ی سنگ (له ته‌نگه‌سی/ڕه‌بۆ ده‌چێت).
* دوو دیارده‌ی نامۆ: چه‌مانه‌وه‌ی پشت بۆ دواوه و لارکردنه‌وه‌ی مل به‌لادا (کۆنیشانه‌ی ساندیفه‌ر)، هه‌روه‌ها دیارده‌یه‌ک به‌سه‌ر منداڵی خوار ٣ مانگ دێت له‌پڕ منداڵه‌که وه‌ک مردووی لێ دێت (ALTE).
* منداڵی گه‌وره‌تر: نیشانه‌کانی پێشوو له‌گه‌ڵ دڵه‌کزێ، بۆنی ناخۆشی ده‌م، تێکچونی ددانه‌کان، ئازاری سنگ و سک (هه‌وکردنی سورێنچک)..
# پشکنین:
ته‌نیا بۆ ئه‌وانه ده‌کرێت که سوود له چاره‌سه‌ر وه‌رناگرن دوای ٣ مانگ یان توشی کێشه‌ی دیکه بوون.
* په‌ستانی ده‌رچه‌ی گه‌ده: هه‌سته‌وه‌رێک داده‌نرێت له‌به‌شی کۆتاییی سورێنچکدا، بۆ دیاریکردنی په‌ستانى داخرانی ده‌رچه‌ی گه‌ده (بزانرێت خاوده‌بێته‌وه دوای داخرانی؟)..
* چاودێری گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشی بۆ‌نێو سورێنچک: هه‌سته‌وه‌رێک داده‌نرێت له به‌شی کۆتایی سورێنچک، بۆ ماوه‌ی ٢٤ کاژێر چاودێری گه‌ڕانه‌وه‌ی ترشی ده‌کات له گه‌ده‌وه بۆ سورێنچک (به‌شێوه‌ی هێڵکاری)... به‌تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی کێشه‌ی قوڕگ و سییه‌کانیان بۆ دروستده‌بێت.
* هه‌ناوبینی: راسته‌خۆ بینینی به‌یه‌کگه‌یشتنی سورێنچک-گه‌ده بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت برینداری و رووشاوی هه‌یه؟ هه‌روه‌ها وه‌رگرتنی پارچه بۆ پشکنین بۆ ئه‌وه‌ی بزانین گۆڕانکازی رویداوه؟
* پشکنین بۆ دڵنیابوونه‌وه له نه‌بوونی هۆکارى دیكه بۆ رشانه‌وه‌ی به‌رده‌وام وه‌کو: گیرانی کۆتایی گه‌ده، هه‌ستیاری به شیری مانگا، به‌رزبوونی په‌ستانی نێو مێشک، هه‌وکردنی ریخۆڵه‌کان، کێشه‌ی هۆڕمۆنی سه‌رگورچیله..هتد
# چاره‌سه‌ر:
١- شێوه‌ی وه‌ستانی له‌ش: به‌رزکردنه‌وه‌ی سه‌ر به‌نزیکی ٢٠-٣٠ خولەک دوای شیر، هه‌ڵگرتنی به‌شێوه‌یه‌ک سه‌ری به‌رز بێت (له باوه‌شدا، له‌سه‌ر ده‌ست، له‌ناو جێگای وه‌کو نیمچه کورسی دا ). منداڵی خوار ١ ساڵ: دوای خواردن له‌سه‌ر سنگ، بۆ خه‌وتن له‌سه‌ر پشت !
٢-گۆڕانکاری شیر و خواردن:
ئا-خوار ٣ مانگی گۆڕینی شیره‌که‌ی بۆ شیری خه‌ستکراوی دژه رشانه‌وه (شیری AR ).. پزیشک بڕیارده‌دات.
با-دوای ٣ مانگی زیادکردنی ئارده‌برنج (سریلاکی برنج) بۆ شیری قوت‌و یان شیری گرشراوی دایک، زیادکردنی که‌وچکێکی چێشت له ئارده‌برنج بۆ هه‌ر ٢ ژماره (٢ ره‌قه‌م) شیر...
ج-بۆ منداڵی گه‌وره‌تر: ژه‌می که‌م و زوو زوو، که‌مکردنه‌وه‌ی هه‌ندێ خۆراک: چا-چوکلێت- شه‌ربه‌ت- بیبه‌ر- ته‌ماته..
٣- ده‌رمانی که‌مکردنی کاریگه‌ری ترشی گه‌ده: کۆمه‌ڵێک ده‌رمان هه‌ن کاریگه‌ری ترشی گه‌ده که‌مده‌که‌نه‌وه، نموونه: نیزاتیدین (زۆرباش)، رانتیدین، ئۆمیپرازۆڵ، رابیپرازۆڵ (زۆرباش ).. ته‌نیا پزیشک بڕیار ده‌دات له‌سه‌ر جۆر و بڕه‌که‌ی..
٤-نه‌شته‌رگه‌ری: توندکردنه‌وه‌ی نێوان سورێنچک-گه‌ده (fundoplication).. بۆکێ نه‌شته‌رگه‌ری ده‌کرێت؟
ئا -سود له هیچ چاره‌سه‌رێکی دیکه وه‌رنه‌گرێت دوای ٣ مانگ (به‌رزکردنه‌وه‌ی سه‌ر، گۆڕانکاری شر و خواردن، ده‌رمان).
با - کێشه‌کانی گه‌ده و سورێنچک: برینی سورێنچک، گۆڕانی خانه‌کانی سورێنچک (باڕێت)، ته‌سکبوونه‌وه‌ی سورێنچک، خوێنهێنانه‌وه..
ج - کێشه‌کانی هه‌ناسه: گه‌ڕانه‌وه‌ی خۆراک بۆ‌نێو سی، هه‌وکردنی دووباره‌ی سنگ..