گروپێکی پەیمانگەی هونەرە جوانەکان گۆرانی بۆ تووشبووانی شێرپەنجە دەڵێن
رووداو-هەولێر
وەرزش و خۆراک چەندە بۆ خۆپاراستن لە تووشبوون بە شێرپەنجە گرنگن، پاڵپشتی دەروونیی و دڵنەوایی کردنی تووشبووانی نەخۆشییەکەش هێندە گرنگن بۆ دەربازبوون لە نەخۆشییەکە و رزگاربوون لێی، گروپێكی پەیمانگەی هونەرە جوانەکانی هەولێر سەردانی نەخۆشخانەی نانەکەلی لە هەولێر دەکەن و گۆرانی لەگەڵ تووشبووان دەڵێن.