جەرجیر ئەو سوودەی نيیە کە دەڵێن هەیەتی
رووداو- مێدیکاڵ نیوز
لە هەرێمی کوردستان پیاوان زۆر بەیەکدی دەڵێن جەرجەیر سوودمەندە بۆیان بەتایبەتی بۆ سێکس، بەڵام ماڵپەڕێکی پزیشکی لەباسکردنی سوودەکانی ئەو سەوزەیە شتێکی دیکە دەڵێت.
ماڵپەڕی مێدیکاڵ نیوز تودەی بەمشێوە باس لە سوودەکانی جەرجیر دەکات. جەرجیر لە گرامێک پرۆتین و 0.3 گرام چەوری و 1.5گرام کاربۆهیدرایت پێکدێت.
سوودەکانی:
یەکەم: لە توێژینەوەکانی 30 ساڵی رابردوودا دەرکەوتووە، سەوزە بە گشتی و جەرجیر بەتایبەتی مەترسی شێرپەنجە زۆر کەمدەکەنەوە، بەتایبەتیش شێرپەنجەی کۆڵۆن و سنگ. ئەو سەوزانەی کە تامێکی تاڵیان هەیە، هێزی بەرگری دژە شێرپەنجە زیاددەکەن.
دووەم: گەڵای جەرجیر ماددەی ئەلفالیپیکی تێدایە، کە هاندەرێکی باشە بۆ ئینسۆلین و کەمکردنەوەی شەکرە.
سێیەم: جەرجیر هاوکارێکی باش بۆ کاتی راهێنان و وەرگرتنی ئۆکسجین، بەتایبەتی ئەو کەسانەی رەبۆ و کێشەی هەناسەدانیان هەیە.