گرنگترین فرمانەکانی گورچیلە لە خولەکێکدا

رووداو - هەولێڕ

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی گورچیلە لە میانەی بەشداریکردنی لە رووماڵی تایبەتی رووداو بۆ رۆژی جیهانی بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشییەکانی گورچیلە گرنگترین فرمانەکانی گورچیلە دەخاتەڕوو.

د. دانا ئەحمەد، پڕۆفیسۆری یاریدەدەر لە نەخۆشییەکانی گورچیلە دەڵێت، گورچیلەکان لە گرنگترین ئەندامەکانی جەستەن و فرمانی یەکجار گرنگیان هەیە.

مامۆستاکەی سکوڵی پزیشکی زانکۆی سلێمانی دەڵێت، گورچیلەکان ژیان دەبەخشن، بەڵام ئەگەر نەپارێزرێن ژیان دەسەننەوە.