ئه‌و پشکنینانه‌ی پێویسته هه‌موو که‌سێک ئه‌نجامیان بدات
@ بۆ خانمان و پياوان:
# فشاری خوێن:
* که‌ی: هه‌ر ته‌مه‌نێک، به‌تایبه‌ت دوای ٤٠ ساڵی
* چه‌ند: خوار ١٤٠ له‌سه‌ر ٩٠ ئاساییه، له‌مه زیاتر نائاساییه
* چۆن: ئه‌گه‌ر ئاسایی بوو ساڵی جارێک، ئه‌گه‌ر به‌رز بوو پێویسته چاره‌سه‌ر وه‌ربگرێت و له‌ژێر چاودێری پزیشکدا بێت
# پشکنینی چه‌ورییه‌کانی خوێن:
* که‌ی: دوای ٢٠ ساڵی.
* چه‌ند:
١-کۆلیستیرۆڵ: خوار ٢٠٠ ملگم/دل
٢-ترایگلیسیراید: خوار ١٥٠ملگم/دل
* چۆن: ئه‌گه‌ر ئاسایی بوو ٥ ساڵ جارێک، ئه‌گه‌ر به‌رز بوو ٦ مانگ جارێ
* پێویسته پشکنینه‌که به برسێتی بکرێت (١٢ کاژێر نان نه‌خورێت)
# پشکنینی شه‌کری خوێن:
* که‌ی: دوای ٤٥ ساڵی، زووتر ئه‌گه‌ر مه‌ترسی له‌سه‌ر بوو (قه‌ڵه‌وی، شه‌کره له خێزانه‌که‌دا)
* چه‌ند:
١-رێژه‌که به برسێتی (٨ کاژێر): خوار ١٢٦ملگم/دل
٢-رێژه‌که دوای خواردن (٢کاژێر): خوار ٢٠٠ ملگم/دل
* چۆن: ئه‌گه‌ر ئاسایی بوو ٣ ساڵ جارێک، ئه‌گه‌ر به‌رز بوو چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرێت و له‌ژێر چاودێری پزیشکدا ده‌بێت
# پشکنینی شێرپه‌نجه‌ی کۆڵۆن:
* که‌ی: دوای ٥٠ ساڵی، دوای ١٠ ساڵی ئه‌گه‌ر خزمی پله یه‌ک شێرپه‌نجه‌ی کۆڵۆنی هه‌بێت
* چه‌ند: پێویسته ئاسایی بێت (گرێ و برین نه‌بێت)
* چۆن:
١-پشکنین بۆ خوێنی نادیار له پیساییدا: ساڵی ١ جار.
٢-هه‌ناوبینی: سیگمۆیدۆیکۆپ (٥ساڵ جارێ)، کۆڵۆنۆسکۆپ (١٠ساڵ جارێ)
# پشکنینی ڤایتامین د:
* که‌ی: دوای ٤٠ ساڵی.
* چه‌ند: ٥٠ - ٧٠ نگ/مل
* چۆن: ساڵی جارێک.
# پشکنینی رژێنی سایرۆید (غوده)
* که‌ی: دوای ٣٥ ساڵی
* چه‌ند:
TSH: ٠.٣٢ - ٥.٢
T4: ٤.٧ - ١٢.٥
T3: ٠.٦ - ٢.١
چۆن: ساڵی جارێک..
@ تایبه‌ت به خانمان:
# پشکنینی چڕی ئێسک (DEXA):
* که‌ی: دوای ٦٠ ساڵی
* چه‌ند: زياتر له (-١)
* چۆن: ٥ ساڵ جارێک
# وێنه‌ی تیشکی مه‌مک (مامۆگرافی):
* که‌ی: دوای ٤٥ ساڵی
* چه‌ند: پێویسته ئاسایی بێت (گرێ نه‌بێت)
* چۆن: ساڵی ١ جار
@ تایبه‌ت به پیاوان:
# پشکنینی تایبه‌ت به شێرپه‌نجه‌ی پڕۆستات (PSA):
* که‌ی: دوای ٥٠ ساڵی
* چه‌ند: زياد له ٤ نگ/مل
* چۆن: ساڵی ١جار