15 جفرەی ژن و مێرد بۆ ئەنجامدانی سێکس
رووداو – هه‌فینگتن پۆست
ئەنجامدانی سێکس، یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکانی پرۆسەی هاوسەرگیریی، بەڵام کە منداڵ هات ئیتر ئەنجامدانی سەرجێگاش کەمێک ئاستەنگی تێدەکەوێ و دەبێ ئامادەکاریی بۆ بکرێ، بەتایبەت ئەگەر منداڵەکە فامی کردبووەوە، ئەوە چارەسەر یان خەواندنیەتی یاخود ناردنیەتی بۆ ماڵی خاڵی.
ئه‌م بابه‌ته له لایه‌ن جێسیكا مارتین، خانمه رۆژنامه‌نووس و نووسه‌ری ماڵپه‌ڕی هه‌فینگتن پۆست نووسراوه، رستەکان هەمان رستەن، بەڵام رووداو بەپێی کولتووری کوردەواری هەندێک لە وشەکانی گونجاندووە.
1- خۆشوشتنی ئەمڕۆ وایلێکردووم هەست بەخۆشی بکەم و لەشم زۆر پاکە.
2- ئه‌مڕۆ به‌دڵی خۆم جلوبه‌رگم كردووهتهبهر.
3- مووەکانی قاچم لابردوون ئێستا هەستدەکەم ئافرەتم.
4- منداڵه‌كان له ژووری خۆیان خه‌وتوون، نایەیتە سەر قه‌نه‌فه‌كه؟
5- منداڵه‌كان نوستوون؟ من قاپه‌كانم شووشتووە و مەتبەخیش پاككراوه‌ته‌وه.
6- خێراكه! منداڵه‌كان له ژووری خۆیانن.
7- منداڵه‌كان ده‌به‌مه پارك به‌ڵکو پشیله خه‌وێك بكه‌ی.
8- شیرم داوه‌ته منداڵه‌كە، ماوه‌یه‌ك مه‌مكه‌كانم بێ شیر ده‌مێننه‌وه!
9- جله‌كانم شووشتووە و ئێستا پانتۆڵه‌كه‌ی تۆش خاوێنه.
10- كرێمی مه‌مكم بۆ كڕیوی بچین لێیبەین.
11- ئەو منداڵانە بخەوێنە من بیجامە لەبەردەکەم.
12- تەنوورهیهك ده‌كه‌مه به‌رم پێمخۆشە.
13- ده‌چمه حه‌مام وەرە دەستێ لە پشتم بدە.
14- تا منداڵه‌كان سه‌یری ئەو کارتۆنە دەکەن ئێمە بچین پەردەی ژوورەکە هەڵواسین؟
15- چێشتەکە حازركه حه‌مامێك ده‌كه‌م و دێم.