هەستیاری بە پرۆتینی شیری مانگا
# دەستپیک:
* بەرگری لەش پەلاماری پرۆتینی نێو شیری مانگا (قوتو) دەدات، ئەمەش دهبێتههۆی دروستبووونی هەستیاری کە لە جۆگەی هەرس یان لە هەموو لەشدا دەردەکەویت، یان دایکەکە شیرەمەنی دەخوات و شیری خۆی دەدات بە منداڵ..
* لە چەند هەفتەی سەرەتای تەمەندا روودەدات (لە خوار ٦ مانگییەوە دروستدهبێت)..
* لەو منداڵانەدا زۆرە کە لە خێزانەکەیاندا نەخۆشی دیكهی هەستیاری هەیە وەکو بیرۆ، تەنگەسی (رەبووە)..
* شیری دایک رێگرە لە دروستبووونی ئەم نەخۆشییە... زۆر کەم لەو منداڵانەدا روودەدات کە شیری دایک دەخۆن (٥ لە ١٠٠٠ منداڵ)..
* پێویستە ئەم نەخۆشییە جیابکرێتەوە لەگەڵ هەندێ نەخۆشی دیكه وەکو (بەرهەڵستیی لاکتۆز: ریخۆڵەکان توانای مژینەوەی شەکری لاکتۆزیان نامێنێت).
# دەرکەوتەکانی:
ئا- کتوپر (ئەوانەی بەهۆی دژەتەنی E روودەدات): روودەدات لەماوەی ٢ کاژێر لە خواردنی شیرەکە...
* لە پێستدا: خورو، سووربوونەوە (لیر)، ئاوسانی لێو یان گوێ.
* لە هەناسەدا: ئاوی لووت، هەناسەتوندی، خیزەی سنگ..
* لە جۆگەی هەرسدا: هێڵنج و رشانەوە، سکچوون، ئازاری سک (گریانی زۆر)
* لە خوێندا: دابەزینی پەستانی خوێن (شۆک)، لەهۆشچوون..
با- درەنگ دەرکەوتن (ئەوانەی پەیوەندی نییە بە دژەتەنی E): روو دەدات لەماوەی ٢ رۆژ بۆ ١ هەفتەدا:
* لە پێستدا: هەستیاری پێست (بیرۆ/ئەکزیما).
* لە هەناسەدا: خیزەی سنگ وەک تەنگەسی (رەبووە) وایە..
* جۆگەی هەرس: سکچوونی درێژخایەن (بە خوێنەوە یان بێ خوێن)، کەمی ئاسن، ئاوسانی لەش (کەمی پرۆتین)، ئازاری سک (کۆلیک)، هەندێ جار قەبزی، رەتکردنەوەی شیرخواردن، رشانەوەی بەردەوام، گەشەنەکردن، هەوکردنی کۆڵۆن، هەوکردنی (سورێنچک/گەدە/ریخۆڵە) بە خانەی سوری هەستیاری (ئیسنۆفیل).
# پشکنین:
پشکنینی تایبەتمان نییە بەم نەخۆشییە، دیاریکردن بە نیشانەکان و گۆڕینی شیرەکەی دهبێت.. پێویستە پشکنین بکرێت بۆ دڵنیا بوونەوە لە نەبوونی نەخۆشی دیکە...
# دیاریکردن و چارەسەر:
ئا- ئەوانەی شیری قوتو دەخۆن:
١- گۆڕینی شیر بۆ شیری کەم هەستیاری (HA) بۆ ٢-٤ هەفتە: ٩٠٪ سود لەم جۆرە دەبینن، لێرەدا شیرەکە شیکراوەتەوە بۆ پیکهاتەی بچووکتر.. ئەگەر بەم شیرە نیشانەکانی نەما ئەوا هەم دیاریکردنە هەم چارەسەر بۆ نەخۆشییەکە و پێویستە تاكو ١٢ مانگی بەردەوام بێت.. بەڵام ئەگەر بەم شیرە باش نەبوو رێگەی دووەم بەکاردێنین.
٢-گۆرینی شیر بۆ شیری دروستبوو لە ئەماینۆ ئەسیدەکان (AA) بۆ ٢-٤ هەفتە: لێرەدا شیرەکە لەبری پرۆتینی ئاڵۆز پێکهاتووە لە پێکهاتە سادەکانی کە بریتییە لە ئەماینۆ ئەسیدەکان.. ئەگەر بەم شیرە نیشانەکانی نەما ئەوا هەم دیاریکردنە هەم چارەسەر بۆ نەخۆشییەکە و پێویستە تاكو ١٢ مانگی بەردەوام بێت.. بهڵام ئەگەر بەم شیرەش هەر باش نەبووو پێویستە بیر لە نەخۆشیەکی تر بکەینەوە.
* نمونەی شیری کەم هەستیار (ئەوانەی لێی نوسراوە HA یان AA، نوترامیجین، ئەلیمینتەم، پریجیستیمیل...)..
با - ئەوانەی شیری دایک بەکار دەهێنن:
١- بەردەوامبوون لە سەر شیری دایک: پێویستە دایکەکە سەرچاوە شیرەمەنییەکان نەخوات بۆماوەی ٢-٤ هەفتە وەکو (شیر بە هەموو جۆرێکیەوە، پەنیر، کەرە، ماست، قەیماغ، دۆ...)، ئەگەر بەم گۆڕانکارییە نیشانەکانی نەما ئەوا هەم دیاریکردنە هەم چارەسەر بۆ نەخۆشییەکە و پێویستە بەردەوام بیت تاكو ١٢ مانگی، بهڵام دایکەکە (کالسیۆم و ڤایتامین D بەکاربهێنێت وەک قەرەبوو.. بهڵام ئەگەر بەم رێگەیەش هەر باش نەبوو پێویستە بیر لە نەخۆشییەکی دیكه بکەینەوە.
٢- شیری دایک بگۆڕێت بۆ یەکێك لەو دوو شیرەی پێشتر باس کرا (HA یان AA).
# داهاتووی نەخۆش:
* ٥٠٪ چاكدهبنهوه لە ١ ساڵی دا.
* ٧٥٪ چاكدهبنهوه لە ٣ ساڵی دا.
* ٩٠٪ چاكدهبنهوه لە ٦ ساڵی دا !