رووداو بۆ کاژێر بەکاردێنێ لە جیاتی کاتژمێر؟

رووداو- هەولێر

زۆر بینەر و بیسەری رووداو دەپرسن، بۆ تۆڕی  میدیایی رووداو وشەی کاژێر لە بری وشە باوەکە، (کاتژمێر) بەکاردەهێنێت.

کاژێر ئاماژەیە بۆ کات، کاتژمێر ئاماژەیە بۆ ئەو ئامێرەی، کە کاتەکەی پێدەپێورێ و دیاریدەکرێت.

هەروەها بە پێی بەشی زمانەوانی رووداو، زمانی کوردی لەو نموونانەدا دەوڵەمەندییەکەی زۆر زیاتر لە زمانی دیکە دەردەکەوێت.

دەستەواژەی  (کاژێر) لە جیاتی (کاتژمێر)  پێشتریش بۆ ئاماژەکردن بە کات زیاتر لە لایەن شوکر مستەفا، زمانزانی کۆچکردووی کورد بەکاردەهێنرا .