كێ نەخۆشي فەقەراتی هەیە؟
د.سۆران محەممەد غەریب
فەقەرات یان بڕبڕەی پشت، هەموومان فەقەراتمان هەیە! بەڵام زۆر لە خەڵكی وشەی فەقەرات بۆ هەر ئازارێكی پشت بەكاردەهێنن و بە هەڵە وا تێگەیشتوون ئەگەر ئازارێكیان هەبێت لە پشتیان ئەوا فەقەراتیان هەیە.
ئازاری پشت، یەكێكە لە هۆیە هەرە باوەكان كە خەڵكی بۆ چارەسەركردنی سەردانی پزیشك دەكەن. هەر ئازارێكی پشت لە چەند رۆژێك بۆ چەند هەفتەیەكی كەم بخایەنێت بە ئازاری پشتی تازە یان نوێ دادەنرێت. هەر ئازارێكیش كە زیاتر لە 3 مانگی خایاند بە ئازاری پشتی درێژخایەن دادەنرێت. زۆربەی ئازارەكانی پشت خۆبەخۆ بەرەو باشی دەڕۆن و لە ماوەی 4 بۆ 6 هەفتەدا نامێنن.
چارەسەری پزیشكیش (دەرمان و چارەسەری فیزیایی) بەندە بە هۆكاری دروستبوونی ژانەكە، هەرچی نەشتەرگەرییە ئێستا بە دەگمەن پێویستە وەك رێگایەكی چارەسەر.
هۆكارە گرنگەكانی دروستبوونی ئازاری پشت
- هەڵگرتنی قورسایی بە نادروستی.
- راوەستان و دانیشتن بە نادروستی.
- قەڵەوی
- شكانی بڕبڕەی پشت.
- خلیسكانی دیسكی نێوان بڕبڕەكانی پشت.
- هەوكردنی گورچیلە.
- سوانی جومگەی نێوان بڕبڕەكانی پشت.
- خورانی ئێسكی بڕبڕەی پشت.
- دووگیانی.
- خەمۆكی و گوشاری دەروونی.
- هەوكردنی دیسك یان بڕبڕە: وەك لە حاڵەتی سیل یان تای ماڵتا
- شێرپەنجە
كەی سەردانی پزیشك بكرێت بۆ ئازاری پشت؟
- پێویستە كتوپڕ سەردانی نەخۆشخانەی فریاكەوتن بكرێت ئەگەر كەسێك دووچاری ئازارێكی پشتی سەخت بوو دوای رووداوێكی هاتوچۆ، یان بەربوونەوە لە بەرزایی یان زەبربەركەوتن لەكاتی وەرزشكردندا.
- هەروەها پێویستە سەردانی پزیشك یان نەخۆشخانە بكرێت بۆ ئازاری پشت ئەگەر:
* ئازارەكە بەردەوام و سەخت بوو، بە تایبەتی لە كاتی شەو و لە راكشاندا.
* ئازارەكە بڵاوبووەوە بۆ بەشی پشتەوەی رانەكان.
* لەگەڵ ئازارەكە بێهێزی پەلەكان و مێروولەكردنت بەدیكرد لە یەك قاچ یا هەردوو قاچ.
* كێشەی میزكردن یا پیسایی كردنت هەبوو.
* تا و دابەزینی كێشی لەگەڵ بوو.
هەر لە ماڵەوە ئازاری پشتت كەم بكەوە
- خۆ درێژكردن لەسەر زەوی لەسەر پشت، ئەژنۆكان و هەردوو جومگەی حەوزت بە گۆشەی 90 بنوشتێنەوە و قاچەكانت لەسەر كورسیەك دابنێ، ئەمە رێگایەكە بۆ لابردنی گوشار لەسەر بڕبڕەی پشت.
- بەكارهێنانی گەرمی یا ساردی بۆ كەمكردنەوەی ئازار.
- ئازارشكێنێك وەربگرە بۆ ماوەیەكی دیاریكراو وەك پاراسیتامۆل یا ئیبۆپڕۆفین. ئەگەری روودانی ئاڵۆزییەكانی پڕۆفین زۆرە ئەگەر بە بڕی زۆر و ماوەی درێژخایەن بەكاربهێنرێت.