لێكه‌وته نەخوازراوەکانی كانیولا دانان چین؟
محەممەد سەیدعەلی بەرزنجی - -كۆلێژی پزیشكی زانكۆی سلێمانی
كانیولا ئامێرێكی پزیشكییه، جۆری جیاواز و قه‌باره‌ی جیاوازی هه‌ن، له شوێنه جیاوازه‌كانی له‌شدا زۆربه‌ی كات ده‌كرێت به‌نێو خوێنهێنه‌رێكدا و له‌ڕێگایه‌وه چاره‌سه‌ری پزیشكی ده‌درێت به نه‌خۆش یاخود بۆ چاودێریكردنی باری نه‌خۆش به‌كاردێ. له هه‌ندێ حاله‌تی ده‌گمه‌ندا كه پزیشك دیاری ده‌كات و بۆ جۆری تایبه‌تی نه‌خۆشی و پرۆسه‌ی تایبه‌تی پزیشكی كانیولا له‌ناو خوێنبه‌ردا داده‌نرێت.
دوو جۆری سه‌ره‌كی لووله‌ی خوێن هه‌یه؛
خوێنبه‌ر: خوێن له دله‌وه ده‌بات بۆ ئه‌ندامه‌كانی له‌ش، خوێنه‌كه‌ی به گوژمه و پڕ ئۆكسجینه و به‌زۆری شوێنی ئه‌م جۆرانه له‌قوڵی شانه‌كاندایه.
خوێنهێنه‌ر: خوێن له له‌شه‌وه ده‌باته‌وه بۆ دڵ، خوێنه‌كه‌ی ته‌وژمی كه‌مه و كه‌م ئۆكسجینه و به‌زۆری شوێنه‌كانیان ڕووكه‌شه.
لێكه‌وته خراپه‌كان(كاریگه‌رییه لاوه‌كییه‌كان)ی كانیولا دانان:
یه‌كه‌م\ده‌ڵاندن(لێچۆڕان): چوونه ده‌ره‌وه‌ی ده‌رمان یا ئه‌و شله‌یه‌ی كه به‌كانیولاكه‌دا ده‌درێت به نه‌خۆشه‌كه بۆ ده‌ره‌وه‌ی خوێنهێنه‌ره‌كه. واتا ده‌رمانه‌كه له‌بری ئه‌وه‌ی بچێته نێو خوێنهێنه‌ره‌كه‌وه به‌شێكی یا هه‌مووی ده‌جێته نێو خانه و شانه‌كانی ده‌وروبه‌ری خوێنهێنه‌ره‌كه و له‌وێدا كۆده‌بێته‌وه. ئه‌مه‌ش چه‌ند كاریگه‌رییه‌كی لاوه‌كی درووست ده‌كات كه به‌پێی جۆری ده‌رمانه‌كه ده‌گۆرێت، ڕه‌نگه ئاوسان و ئازار و بڵق درووست بكات. به‌شێوه‌یه‌كی گشتی گه‌ر ده‌رمانه‌كه مه‌ترسیدار نه‌بێت كێشه‌یه‌كی ئه‌وتۆ درووست ناكات و زوو شوێنه‌كه‌ی چاك ده‌بێته‌وه.
دووه‌م\هیماتۆما(شینبونه‌وه و كۆبونه‌وه‌ی خوێن): كاتێك لێچوونێك له خوێنهێنه‌ره‌كه‌دا درووست ببێت به‌هۆی چه‌ندجار كونكردن، ده‌بێته هۆی ئه‌وه‌ی خوێن له خوێنهێنه‌ره‌كه‌وه دزه بكات بۆ خانه و شانه‌كانی ده‌وروبه‌ری و بیئاوسێنێت و شینی بكاته‌وه. ئه‌م حاله‌ته ئه‌گه‌رچی ره‌نگه ئازار و شینبونه‌وه درووست بكات به‌ڵام زۆر مه‌ترسیدار نییه و ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌ك بۆ دوو هه‌فته چاك ده‌بێته‌وه.
سێییه‌م\درووستبوونی بڵقی هه‌وا: ئه‌گه‌رچی حاڵه‌تێكی زۆر ده‌گمه‌نه به‌ڵام هه‌ندێجار به‌هۆی به‌تاڵ نه‌كردنه‌وه‌ی سرنج و سێته‌كانی كه به كانیولاوه ده‌به‌سترێن له هه‌وا، ڕه‌نگه بڵقێكی هه‌وا درووست ببێت و به‌ناو سووڕی خوێندا بڕوات و كاره‌ساتی نه‌خوازراوی لێ بكه‌وێته‌وه. بڕی پێویست بۆ درووستبوونی بڵقی هه‌وا بریتییه له یه‌ك سیسی هه‌وا بۆ هه‌ر كیلۆگرامێكی كێشی له‌ش، واتا بۆ كه‌سێكی 10 كیلۆگرام ده‌بێت 10 سیسی هه‌وا بچێته نێوی تاکو مه‌ترسی گه‌وره درووستبكات. ئه‌م حاڵەته زیاتر له منداڵانی خوار ته‌مه‌ن 5 ساڵ مه‌ترسیداره و بڕێكی كه‌م ده‌كرێ مه‌ترسی درووستبكات.
چواره‌م\ره‌قبوون و هه‌وكردنی دیواری خوێنهێنه‌ره‌كان: هه‌ندێ ده‌رمان رادده‌ی ترشی و تفتییه‌كه‌یان له‌وپه‌ڕیدایه و ده‌بێته هۆی كارلێككردن له‌گه‌ڵ دیواری خوێنهه‌نه‌ره‌كه و ڕه‌قبوون و هه‌وكردنی. هه‌ندێجار ده‌رزی كانیولاكه ده‌بێته هۆی وروژاندنی دیواره‌كه و هه‌وكردنی لێده‌كه‌وێته‌وه.
ئه‌م حاله‌ته زۆر باوه و به‌زۆری له‌پشتی ده‌ستدا ڕوو ده‌دات و چاره‌سه‌ره‌كه‌ی به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی ده‌ست، گه‌رمكردنی شوێنه‌كه و پێدانی ده‌رمانی دژه هه‌وكردنی نا ستیرۆیدی ده‌بێت.
پێنجه‌م\تێكردنی ده‌رمان بۆ ده‌ره‌وه‌ی خوێنهێنه‌ره‌كه: هه‌ندێجار سه‌ری ده‌رزی كانیولاكه ده‌چێته ده‌ره‌وه‌ی خوێنهێنه‌ره‌كه و راسته‌وخۆ ده‌رمانه‌كه ده‌كرێته خانه و شانه‌كانی ده‌وروپشتی، جا ئه‌گه‌ر ده‌رمانه‌كه ترشی و تفتییه‌كه‌ی له‌ڕادده‌به‌ده‌ر بێت و زۆر به‌رز یا زۆر نزمبێت هه‌وكردن و وروژاندن درووستده‌كات. هه‌ندێجاریش ده‌یئاوسێنێت و ره‌نگه ببێته هۆی په‌ستان خستنه سه‌ر خوێنبه‌ره‌كان و خوێن بۆ خانه و شانه‌كانی خوار خۆی ناچێت و گه‌ر چاره‌سه‌ر نه‌كرێ ده‌بێته هۆی گانگرین. لێدانی ده‌رمانی پرۆكاین له شوێنه‌كه چاره‌سه‌ری ئه‌و حاڵه‌ته ده‌كات.
شه‌شه‌م\كونكردنی خوێنبه‌ر له‌بری خوێنهێنه‌ر: له‌به‌رئه‌وه‌ی له‌زۆرێك له‌شوێنه‌كاندا خوێنهێنه‌ر و خوێنبه‌ره‌كان له یه‌كترییه‌وه نزیك ده‌بنه‌وه، گه‌ر كه‌سێكی شاره‌زا كانیولا دانه‌نێت ره‌نگه كانیولاكه بكات به خوێنبه‌ره‌كدا، ئه‌م حاله‌ته زۆر مه‌ترسیداره و باشترین رێگا ئه‌وه‌یه خۆپارێزی زۆری به‌رامبه‌ر بكرێت.
چونكه دانانی كانیولا له‌نێو خوێنبه‌ر ده‌بێته هۆی ته‌سكبونه‌وه‌ی خوێنبه‌ره‌كه و گیرانی و سه‌ره‌نجام خوێن بۆ خانه‌وشانه‌كانی ده‌وروپشتی ناچێ و گه‌ر زوو چاره‌سه‌ر نه‌كرێ ده‌بێته هۆی گانگرین و بڕینه‌وه‌ی ده‌ست سه‌ره‌نجامه‌كه‌یه‌تی.
چاره‌سه‌ری ئه‌م حاله‌ته پێویستی به پسپۆڕی تایبه‌تی نه‌شته‌رگه‌ری لوله‌كانی خوێن هه‌یه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كه‌ی گشتی كه ده‌رزیت كرد به خوێنبه‌ردا:
-ده‌رزییه‌كه ده‌ر مه‌هێنه‌ره‌وه و له‌شوێنی خۆی بیهێله‌ره‌وه.
-10 سیسی له‌سه‌دا یه‌كی پرۆكاین بكه ناو كانیولاكه‌وه.
-پێویسته نه‌خۆشه‌كه له نه‌خۆشخانه بهێڵرێته‌وه و سیستمی ده‌ماری سامپساوی بلۆك بكرێ.
-هه‌ندێجار (هێپارینایزه‌یشن) پێدانی هێپارین ره‌نگه پێویست بێت.
-هه‌ندێجار پێویست ده‌كات به‌شێك له خوێنبه‌ره‌كه ببڕدرێت و دوو سه‌ره‌كه‌ی تر پێكه‌وه گرێ بدرێن.
نیشانه‌كانی به‌ر له درووستبوونی گانگرین چین؟
گانگرین به‌هۆی نه‌چوونی خوێن بۆ شانه‌كانه‌وه رووده‌دات جا به‌هۆی گیران یا هه‌ر هۆكارێكی دیکەوە بێت. بۆیه به‌ر له درووستبوونی گانگرین چه‌ند نیشانه‌یه‌ك هه‌ن:
-شوێنی گیرانی بۆرییه خوێنه‌كه سارد ده‌بێت.
-هه‌ڵده‌بزڕكێ(ڕه‌نگی نامێنێت) و سپی ده‌بێ.
-شوێنه‌كانی پێوانی لێدانی دڵ له‌خوار شوێنی گیرانه‌كه‌وه هه‌ستیان پێناكرێت.
-پڕبونه‌وه‌ی ملوله‌كانی خوێن كاتی زیاتر ده‌خایه‌نێت، كاتێك په‌ستان بخه‌یه سه‌ر سه‌ری په‌نجه‌كان و لای ببه‌یت ده‌بینیت سپی ده‌بێت و له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا(2-3 چركه) ڕه‌نگی ئاسایی ده‌بێته‌وه، له‌كه‌سێكدا كه بۆرییه‌كانی گیرابێت گه‌ڕانه‌وه‌ی ره‌نگه‌كه زۆرتر ده‌خایه‌نێت.
-به‌ره‌به‌ره ره‌نگی شوێنه‌كه ده‌گۆڕێت به‌ره‌و سوور و شین و ئازاری زۆری لێ په‌یدا ده‌بێت.
دوای هه‌موو ئه‌وانه كه نزیكه‌ی چه‌ند كاتژمێرێك ده‌خایه‌نێت گانگرین رووده‌دات